بۆ ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە گوێبیستی هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک دلۆڤانی جوانەمەرگ بووین.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و ماڵباتی بەڕێزتان دەکەین. خوالێخوشبوو هەروەک سەربازێکی ون ڕۆلێکی چالاکی هەبوو لە وەدیهێنانی ئاشتی و تەبایی و برایەتی کۆمەڵایەتی، هەر بۆیە خۆشەویستە و یادی هەمێشە زیندووە. لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی جوانەمەرگ شادبکات و سەبووری بە ئێوە و خانەوادەی سەربەرزتان بدات.
خالید نەجمەدین گۆرۆنی
بەرپرسی ڕەوەندی کوردی لە ڕووسیای فیدراڵ
#02-04-2018#