$باکووری کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای #هەدەپە# لەناوچەی ئاجلار لە شاری ئیستانبول و 25 کەسیان دەستگیرکرد. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان محەمەد چاکن هاوسەرۆکی هەدەپەیە لە ناوچەی ئاجلار لە ئیستانبول.[4]
- سزای یەک ساڵ و5 مانگ زیندانیکردن، کە بەسەر #عوسمان بایدەمیر# پاڕلمانتاری هەدەپە-دا سەپێندرا بوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەبەر ئەوەش دەبێت بایدەمیر واز لە پەرلەمانتاری بهێنێت.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #ڕووناک ئاقایی# ژنە چالاکوانی کورد لە شاری #مەهاباد# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دادگای شۆڕشی ئێرانیش بڕیاری 6 مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا دەستی کردووە بەتۆپبارانکردنی گوندەکانی دەڤەری #برادۆست# و دوو گوندیش بوهۆی چڕیی بۆردوومانەکەوە چۆڵکراون.[3]
- لەنئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە و تۆپی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی سنوری #قەندیل#، کچێک بەسەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی #سۆران# کرا.[3]
- 21هەمین ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ لە #سلێمانی# دەستیپێکرد.[1]
- دوو خانەوادە کە ئامۆزای یەکدین، لەسەر هەزار مەتر زەوی لە گوندی کانی شیرینی سەر بە شارۆچکەی فەیدیی لە پارێزگای #دهۆک# بەشەڕ هاتوون. دوای ئەوەی چوونەتە سەر زەوییەکە ڕێکنەکەوتوون، بووەتە دەمەقاڵێیان، لە ئەنجامدا کوڕ و باوکێک لە خانەوادەیەک و کەسێکی دیکەش لە خانەوادەکەی دیکە کوژراوە.[2]
- بەهۆی بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن کارمەندانی بەشێک لە بانکەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەیدسادق کە داوای دابەشکردنی موچەکانیان و دەرماڵەکانیان دەکەن، دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان لە چەند ناوچەیەک ڕاگیرا.[3]
- بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی #هەڵەبجە# ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوەوە دەوام لە قوتابخانەکانی سنوری پارێزگاکەیان دەستپێدەکاتەوە.[3]
- #ئایدن مەعروف#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی لیستی #بەرەی تورکمانی# لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، وەک تورکمانەکانی هەولێر پێمانباشە هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە کێشە لەسەرەکان و گرنگە پێشمەرگە ئه و
- لە بناری چیای مەقلوب ئۆمەرییەکانی کوردستان کۆبوونەوە و بە درووشمی پەیوەندی برایەتی و تەبایی لە هەرچوارپارچەی کوردستان فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆیان ئەنجامدا. لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین بەرنامەی هونەری و کەلەپووری ئەنجامدران و بە گۆرانی و شایی کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە هێندرا.[2]
ناوچانە بپارێزێت.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- 22 پەرلەمانتاری سویسرا پرۆژە یاسایەکەدا باسی ئەوەیان کردووە، تورکیا لە هێرشکردنە سەر #عەفرین#دا یاسای نێودەوڵەتی پێشێلکردووە. داواشیان کرد بە خێرای فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگیرێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان