ڕۆژنیوز، #بڕیار محەمەد#
بەپێی ئامارێک، هێشتا 25% بۆ 30%ی خاکی باشوری کوردستان بە مین چێندراوە و زۆرترین ناوچەی مینڕێژکراویش لە سنوری ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستانەوەیە، کە لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە چێندراوە.
هێشتا مین و تەقەمەنی لە زۆر ناوچەی باشوری کوردستان ماوە، ئەوەش لەلایەن داگیرکەران و چەتەکانی داعشەوە چێندراون، ئەو مین و تەمەنیانە ساڵانە گیانی چەندین هاوڵاتی دەکێشن.
بەپێی ئامارێک کە عوبێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری تەکنیکی لە دەزگای کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی داوە، پێشتر 700 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە باشوری کوردستان بە مین و تەقەمەنی داچێندرابوون، بەڵام تاوەکو ئێستا 500 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی پاککراوەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، هێشتا 25٪ تا 30ی زەوی بەمین داچێنراو لە باشوری کوردستاندا ماوە، بەڵام لە سنوورەکانی باشوری کوردستان، لەلای ئێران و تورکیاوە، بە قوڵایی 30 کلیۆمەتر مین و تەقەمەنی هەیە، کە چڕترین ناوچەی بەمین و تەقەمەنی داچێندراوە لە سەرانسەری کوردستاندا.
هەروەها چەتەکانی داعش لە دوای خۆیان مینی چێندراو و بۆمبی چێندراویان بەجێهشتووە لە سنوری کەرکووک و مەخموور گوێر، لەگەڵ ئەوەی دەزگای کاروباری مین و تەقەمەنی هەوڵی ئەوەیانداوە ئه و مین و تەقەمەنیانە پوچەڵ بکەنەوە، بەڵام بەهۆی ڕەوشی ئێستای ناوچەکەوە نەیانتوانیوە بە تەواوی کارەکانیان ئەنجام بدەن.[1]
#05-04-2018#