ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە#، دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە ناوچەی باشان-ی ناوچەی بازید-ی ئاگری ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا، گەریلاکانمان لە هەرێمی سەرحەد دەستی پێکردووە. گەریلاکانمان لە ڕۆژی 4ی نیسان/15خاکەلێوەدا لە ناوچەکانی نێوان باشان-ی ئیدیر-ێ وناوچەی بازید-ی ئاگری لە کاتژمێر 10 و 20 خولەکی بەیانی لە دژی کەراجێکی ترۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا.
هەپەگە ڕایگەیاندووە کە لەو چالاکییەدا گورزیکی سەخت لە ئۆتۆمبێلی سەربازییەکانی سوپای تورکیا دراوە و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندراوە، و کوژرانی 8 سەربازی سوپای تورکیاش پشتراس کراوەتەوە.
هەپەگە ئەوەشی ڕاگەیاند کە دوای چالاکییەکە 2 زیریخ-ی سوپای تورکیا کە بۆ دەستێوەردان هاتبووە ناوچەکە لەلایەن گەریلاکانەوە کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا هەردووزیرخەکەدا گورزیان بەرکەوت، وسەربازێکی سوپای تورکیا کە هەڵگری سیلاحی (ئەی فۆر) بو بە ڕێگەی قەناس کوژرا.
لە کۆتایی ڕاگەێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 9 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ژمارێکی دیکە لە سەربازانی سوپای تورکیا بریندار بوون. هەروەها دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکەدا.[1]
#05-04-2018#