$باشووری کوردستان$
- کاژێر 3ی بەیانی، شاندێکی باڵای #هەدەپە# گەییشتنە شاری #هەولێر#. شاندەکە لە #پەروین بوڵدان#، هاوسەرۆکی هەدەپە و سێ پەرلەمانتاری پارتەکە: #فەلەکناس ئوجا#، #ئیمام تاشچیەر# و #عوسمان بایدەمیر# پێکدێت. بریار وایە شاندەکە 3 ڕۆژ لە باشوور بمێنێتەوە و چەند دیدارێک لەگەڵ لایەنەکاندا سازبکەن[1]
- لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەیان لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی#، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی شاندی هەدەپە لەگەڵ ئەو حزب و لانەیە سیاسییانە دەستیپێکرد، کە خاوەنی کورسی نیین لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی 30 حزب و لایەنی سیاسییە.[2]
- دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی زیاتری خاکی باشوری کوردستان هێرشەکانی چڕترکردووەتەوە، هاوڵاتیانی ناچارکردووە کە واری خۆیان جێبهێڵن.[2]
- بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی #شارەزوور# و ژمارەیەک لە شاعیران و نوسەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی هونەری دووەم ڤیستیڤاڵی حەبیبە خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو کە تیایدا 37 شاعیر و چیرۆکنوس بە بەرهەمەکانیان بەشداری ڤیستیڤاڵەکەیان کرد و تا ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوامی هەبوو.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردەوە بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی #سیدەکان# لە دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر.[2]
- گەریلاکان لە دەڤەری سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێر، تیمێکی سوپای تورک-یان کردە ئامانج و چەندین سەرباز کوژراون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە ناوەندی شاری #عەفرین# لە دژی سوپای تورک و چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و دوو سەربازی سوپای تورک برینداربوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆککۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی یەپەگە بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی فەرەنسی تونێلی لە عەفرین هەڵکۆڵیون، ڕایگەیاند فەرەنسا هاوکاریی تیرۆر دەکات.[3]