$باکووری کوردستان$
- لە پارێزگای #جۆلەمێرگ#ی باکووری کوردستان چەند ناوچەیەکی شارۆچکەکانی گەڤەر، #شەمزینان#، چەلێ و ناوەندی شاری جۆلەمێرگ وەکو ناوچەی ئەمنیی تایبەت ڕاگەیێندران و، قەدەخەی هاتووچۆ لەو ناوچانە 15 ڕۆژ بەردەوامدەبێت.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە ناوچەی شەواڵی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە دەستڕێژی گوللە لە سێ گەنجی کوردی دانیشتووی شارۆچکەی #کەلار# کرا، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و دووەکەی دیکەش برینداربوون.[2]
- بڕیاروابوو بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای #سلێمانی# خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگەیان پێنادرێت.[1]
- مامۆستایانی ناڕازیی بە چەند داواکارییەکەوە، بەشێوەیەکی کاتیی کۆتاییان بە بایکۆت و خۆپیشاندانەکانیان هێنا، هۆشداریشیان دا لەوەی، کە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، جارێکی تر بە هەڵوێستێکی تووندتر دەگەڕێنەوە شەقام.[4]
- چەتەکانی #داعش# لە سەر ڕێگای #کەرکووک# - دوبز ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیان ڕاگرتووە و 3 هاووڵاتییان کوشتوە و 3 هاووڵاتی تریشیان بریندارکردووە.[3]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوایەکی ئاراستەی هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد بەمەبەستی کۆبوونەوە دژی لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لاما فەقیە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ - HRW ڕایگەیاند، چەتەکانی سەر بە تورکیا ماڵی هاوڵاتیانی عەفرینیان تاڵان کردووە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێزەکانی ڕژێمی سووریا ڕێگە نادەن گەلی عەفرین بچنە ئه و هەرێمانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕژێمدان.[3]
- سوپای تورکیای داگیرکەر تۆپبارانی گوندی تل فندرە دەکات کە دەکەوێتە نزیک شاری گرێسپی لە سنووری هەرێمی فورات-ی ڕۆژئاوای کوردستان.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردەکان لە ئەڵمانیا - #ناڤدەم#، کە ڕێکخراوی چەتری کۆمەڵە کوردییەکانە لە ئەڵمانیا، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بە بەشداریی 900 ئەندام بەڕێوەبرد و لە کۆنگرەکەدا بڕیاری بایکۆتکردنی کاڵا و کەرتی گەشتیاریی تورکیایان دەرکرد.[4]