$باکووری کوردستان$
- ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە چیای جودی و گابار ماوەی 5 ڕۆژە بەردەوامە. سەربازانی تورک ڕەوەند و جوتیارەکانیان لە چیای جودی و کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە دەرکردووە و ڕێگایان پێنەداون زەوی و باخەکانیان بکێڵن.[3]
$باشووری کوردستان$
- سەردانی شاندی #هەدەپە# بۆ لای پارتەکانی باشوور بەردەوامە.[4]
- بەهۆی بەشداریکرنیان لە خۆپیشاندانەکانی شاری #دهۆک#، 30 مامۆستا هەر یەکەیان یەک تا سێ ڕۆژ مووچەبڕ کراون.[2]
- بەیانی ئەمڕۆ لە باشوری #کەرکووک# ژمارەیەک چەکداری #داعش# لە بۆسەیەکی هێزە سەربازییەکانی عێراقدا کوژران.[1] یەک لە چەکدارە کوژراوەکان ئاڵای تورک بەسەر سینگییەوە بوو.[4]
- دوای چوار ڕوژ لە ونبوونی، تەرمی کچێکی کوردی ئیزدی بە ناوی #نەجات برجزە# کە ئاوارەی #شنگال#ە و ماڵباتەکەی لە کومەڵگەی خانکێ نیشتەجێن، بە کوژراوی لە گومێک دۆزاریەوە.[2]
- ئیاس ساموک، وتەبێژی دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بە سەرۆکایەتی دادوەر مەدحەت مەحمود و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی، یەکەم دانیشتنی بۆ لێکۆڵینەوەی لە سکاڵایەک ئەنجامدا، کە دژ بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەلایەن وەزیری نەوتی عێراق دژ بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکرابوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەگوێرەی کەناڵی تەلەگرام-4 کە گرنگی بە هەواڵی جەنگ و ناکۆکیە سەربازییەکان دەدات، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا چەک و کەلوپەلی سەربازی نوێ لە باکوری عێراقەوە ڕەوانەی سوریا دەکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- فڕۆکە ئیسرائیلییەکان، فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی داگیرکەری سووریایان بۆردوومانکرد.[4]
- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیێنێ، پێویستە تورکیا #عەفرین# ڕادەستی حکوومەتی سووریا بکاتەوە.[4]