لە زمانی خۆیەوە:
من ناوی تەواوم (ڕەوەند ساڵح حەسەن)
لەساڵی
1995 دەستم کردووە بەنووسین هەرئەو ساڵە دوو شیعرم لەڕادیۆی مەدەنیەت و کوردایەتی خەڵاتی یەکەمی وەرگرت.
لەدوای ئەو ساڵەوە بەردەوام بووم لەنووسین و ناوبەناو دوور دەەکەوتەمەوەو وازم ئەهێنا، بەهۆی ئەرک و بەرپرسیارێتی ژیانی تایبەتیم.
دەرچووی کۆلێجی زمان بەشی ئەدەبیاتی کوردییە.
هەتا ئێستا خاوەنی یەک بەرهەمی چاپکراوم بەناوی
لێگەڕێن با ژنێک بدوێلێگەڕێن با ژنێک بدوێ. خاوەنی چەند خەڵاتێکی براوەی فیستڤاڵم هەروەها چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان، چەند شیعرێکم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و عەربی. لە زۆر کۆڕ، چالاکی، دیمانەی تیڤی، سایتەکان بەشداریم هەبووە. چەندین شیعرم لەسایت و ڕۆژنامەکان بڵاوکراوەتەوە.
هەتا ئێستا بەردەوامم و بەردەوام دەبم.
یەک لە شاعیرە هایکونووسەکانە، ئەندامی
یانەی شیعری هایکوی کوردییانەی شیعری هایکوی کوردیە.