له پارچە مەزنەکەی کوردستان باکور کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دایە. تورکیا وەکو میراتگری ئیمپراتۆری عوسمانی دەستەکانی خۆی لە کوردستان ناکشێنێتەوە و ئەمڕۆ زوڵم و زۆریەکەی گەیاندۆتە ئاستێکی هەرە بەرز. لەلایەکەوە بە چەک و جبەخانەی قورس، بە تانک و تۆپ و فڕۆکەی جەنگی باکوری کوردستان بۆمباران دەکات، خەڵکیی دەکوژێت. لەلایەکی ترەوە ڕووبەری داگیرکاری خۆی لە کوردستان دا بەرفراوان دەکات.
ساڵانێکە بنکەو مۆڵهگە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان جێگیرن و چالاکانە لە دژی بزاڤی نەتەوەیی کوردستان لە هێرشکاریدایە. هێندەی کە بەڕێوەبە خۆسەرەکانی کوردستان پێکدێن، دەوڵەتی تورکیا هێندەی تر هێرشکارانە دەبێت. بە ئامانجی ئەوەی دەستکەوتەکانی کوردان هەڵوەشێنێت.
دەوڵەتی تورکیا بە نییەتی خراب و وێرانکارانە هێزەکانی سەربازی و سیخوڕی خۆی لە باشوری کوردستان بەجێدەگەیێنێ. تورکیا بەم هەوڵدانەیان باسکی داگیرکاریانەی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەرین کرد. یەکەم جار لە جەرابلس دەستی پێکرد و هەری کۆتایی بە هەموو هێزی خۆی هێرشی عەفرینی کرد و لە ئێستادا عەفرین لەژێر دەستی داگیرکەریی تورکیا دایە.
دەوڵەتی تورکیا بە ناوی ئەم دەوڵەتە دڕندەیەی ئەردۆگانەوە هێرشکاری و داگیرکاریی خۆی لە کوردستانی گەوره کردۆتە ئامانج. نیەتیان ئەوەیە کە ئەگەر بتوانن و بۆیان بلوێ دەستکەتەکانی کورد لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان تێکبدەن و لەدەسری کوردان دەربێنن. ئەگەر نەشیتوانن بەڕێبەریە خۆسەرەکانی کوردان لە باشور و ڕۆژئاوا ئابلۆقە بکەن، دەوروبەریی بەرتەنگ بکەن و نەفەسیلێ ببڕن. دەوڵەتی یورکیا لەم بوارەدا چەمک و کۆنسەپتی دژە کورد و کوردستانی سەردەمانی دەستپێکی کۆمارو دەوڵەتنەتەوەی تورکیا بەکار دێنێ و بە تەواوی بێمافکردنی کوردان بکاتە واقعێک براندن و پەراوێزخستنی کوردانی بۆ خۆی کردۆتە ئامانج. ئەوەی کە ئەمڕۆ دەگوزەرێ، دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەری خەڵکی کوردستان دەیکات شەڕێکی بێمنەتانەیە بە نیاز و ئامانجی هەڵوەشاندن و سەربڕین و داگیرکردنە.
ئەردۆگان دوای داگیرکردنی عەفرین ئامانجەکانی خۆی ئاشکەرا کرد کە لە عەفرینەوە بەرەو قەندیل هێرشەکانی بەردەوام دەکات و ئەم هێلە بەرفراوانە داگیردەکات. بئەوەی بەم ئامانجەوە گرێدراوە ئەرتەشی تورک بە گوێرەی سنوورە فەرمیەکانی لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ناوچەی برادۆست و باشوورەوه، لوێسەوە بەرەو ناوچەکانی بادینانەوە لەناو حەملەیەی داگیرکاریدا یە. ئەم ڕەفتارەی ئێستایان وەک ئەوانی تر نییە. بەئشکرا دەیانەوێ لە برادۆستەوە هەتا قووڵایی بادینان داگیربکەن و بەم ئۆپەراسیۆنە لە قۆناغی یەکەمدا واری پاراستنی مەدیا ئابلۆقە بدات و وەکو عەفرین داگیری بکات. ئەگەر بەم هێرشکاریەی خۆی سەربکەون هەنگاوی دووەمیان کۆنتڕۆڵکرنی تەواوی باشووری کوردستان دەبت. ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا کە لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدرێن ئیدی لە نیەتەوە گوزەری کردووە ولە کردارەکیدا داگیرکاری دەستی پێکردووە.
مەترسیی ئەوەندە گەورەیە بە جۆرێک کە دەوڵەتی تورکیا ئیدی هێرشەکانی لە پێناو تێکشکاندنی تێکۆشانی باکوری کوردستان نەهێشتۆتەوە و باڵی هێرشەکانی بەسەرتێکبردنی هەموو دەستکەوتەکانی کورد دا داناوە.
ئامنجی دەوڵەتی تورکیا بێمافکردنی کوردانە، لەناوبردنی هەردوو ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا و باشوری کوردستانە و هەروەها شکاندنی ئیرادەی تێکۆشانی خەڵکی کوردستانە.
دەوڵەتی تورکیا ئەو هێرشانەی شاراوە و نهێنی ناکات، نییەتی داگیرکاریانەی خۆی ناشارێتەوه، ڕوون و ئاشکرا دەڵێ و دانامێنێ و بەخۆی دەکات. نەک یەک یان دوو پارچە، بەڵکوبەیەکەوە تەواوی کوردستان بۆەتە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا.
لەم بارودۆخەی کەلەبەرچاوە، ئەرکێک لەچاوەڕوانی هەموو کورد و کوردستانیەکانە. ئەو ئەرکەیەش دژی ئەو هەوڵە گڵاوانەی دەوڵەت تورکیا یە، بەرخۆدانی مان و نەمانە. دەوڵەتی تورکیا بە کراوەیی ڕادەگەیێنێ کە ڕێگا نادات کە کورد لەسەر خاکی خۆی ببێتە خاوەن ماف و مافەچارەنووسیەکانی.
ک ن ک داوا لە هەموو هاوڵاتیانی کوردستان دەکات کە ئەم ڕەوشە بە هزروبیرێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە ڕاڤە بکەن و بخوننەوە و هەڵیسەنگێنن، ئەنجامێکی خێردار بۆ نەتەوەی کورد و کوردستان بئافڕینن. ئەنجامی لەخێری کورد و کوردستان دا یەکێکە: بە ئیتفاقی و ڕێکەوتن و ڕاوەستان لە دژی ئەم هێرشکاریەی دەوڵەتی تورکیا. ک ن ک ئەم هەلوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییە لە هەموو خەڵکی کوردستان داوا دەکات.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کوردستان شەرمەزار و ڕووڕەش دەکات.
ک ن ک بانگ لە هەموو دەوڵەتان، نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ، یەکیەتی ئەوڕۆپا، یەکیەتی دەوڵەتە عەرەبەکان و تەواوی دونیای دێمۆکراتیک ە مرۆڤدۆست دەکات کە لە دژی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بێ دەنگ نەمێنێ و هێرشەکان ڕابوەستێنرن و پشتیوانی لە خەبات و تێکۆشانی ئاشتی و ئازادیخوازانەی کوردستانیان بکەن.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک
12 ی نیسانی 2018، برۆکسل