کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,414
وێنە
  123,549
پەرتووک PDF
  22,052
فایلی پەیوەندیدار
  125,072
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,995
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,392
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,664
عربي - Arabic 
43,684
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,487
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,503
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,816
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
911
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,935
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,039
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,098
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,623
MP4 
3,821
IMG 
232,957
∑   تێکڕا 
272,670
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە 15-04-2018
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە 15-04-2018
بەڵگەنامەکان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە 15-04-2018
بەڵگەنامەکان

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان
لە هەلومەرجێکدا، ناوچەکە لەدۆخی پێکدادانێکی تری دوای سەرکەوتنی شەڕی بەرەییە بەسەر داعشدا، هاوکات لە یەکەمین ڕۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسول عەلی بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرپرسی زانیاری و جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەند، کۆبوونەوەی بۆ هەڵسەنگاندن و پەسندی بڕیار و بەرنامەکانی هەڵبژاردن سازکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی دەزگای هەڵبژاردن و هەڵمەتی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردن لەلایەن بەرپرسی مەکتەب ڕاگەیەندرا. گفتوگۆیەکی هەڤاڵانەیان لەسەرکرا، دوای بۆچوونەکان و ڕەخنەکان، لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، دەزگای هەڵبژاردن و مەکتەبی ڕاگەیاندن و لیستی بازنەکانی هەڵبژاردن ڕاسپێردران، گەرم و گوڕ، بڕیارو بەرنامەکان جێبەجێ‌ بکەن.
کۆبوونەوە پێی وایە سیاسەت و بەرنامەی هەڵبژاردن... بۆ ناو عێراق و لەناو عێراقیشدا، بۆمافە زەوتکراوەکانی گەلە ستەم دیدەکەمانە کە (11) ساڵە، لە لایەن حکومەتەکانی دوای ڕوخاندنی سەدامەوە، دەستی بەدەستی پێ دەکرێ‌، لەجێبەجێنەکردنی مادەی (140) و دوای (15) ساڵ لە ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس، تازە بەتازە بودجەی کوردستان کەم دەکرێتەوە و هێشتا چەکدارکردنی هێزی پێشمەرگە یەک لەسەر سەدی حەشدی شەعبی تازە دامەزرێنراو نییە. تەنانەت مووچەی فەرمانبەرانیش بڕ بڕ دەدرێت. ئەمە جگە لەوەی دۆخی کەرکووک، شنگال، سەعدیە، مەندەلی، دووزخورماتوو، جەلەولاو خانەقین، دۆخێکی نەخوازراوە و هاوڵاتیانی ئه و شارانە نیگەرانن و هەوڵێکی تایفەگەریش دەدرێ، ناکۆکییەکانی کوردو تورکمان و عەرەب، ناکۆکییەکانی نێوان ئێزیدی و شیعە و سوننە قووڵتر و پەراوێز خستنی ئاینزاکانی تر، زیاتر بکرێ.
سەرەڕای ئه و دۆخە نالەباره و قەیرانە ئابووری و گوزەرانە سەختەی خەڵک، یەکێتی پێی وایە کێشەی کورد، هێندە ڕەوایە و مافەکانیشی بەشێوەیەک پێشێڵ کراوە، هیچ کوردێکی بەویژدان نییە، ئێستاش لە باشووری کوردستاندا داکۆکی لە مافە دیموکراسی و پیشەیی و یاساییەکان نەکات. هەروەکو هەموو کوردێکی ئازادیخواز، لەبەشەکانی تری کوردستانیشدا سەرەڕای تێکچوونی دۆخی ناوچەکە، سوورە لەسەر مافە ڕەواو دیموکراسییەکان.
جەماوەری کۆڵنەدەر
یەکێتی باش دەزانێ‌ قەیران و پاشەکەوتی مووچە، فشارێکی زۆری خستۆتەسەر مووچەخۆر. گەرچی دوا دەستکاری پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە مایەی دەستخۆشیە، بەڵام چارەسەرکردنی تەواوی کێشەی پاشەکەوتی مووچە ئەرکمانە و لەپێناویدا درێخی ناکەین. دڵنیاشین، بەرە بەرە قەیرانی ئابووری کوردستان، کە هاوکاتی قەیرانی ئابووری جیهان و ناوچەکە و داشکانی بەهای نەوت سەری هەڵدا، دڵنیاین ئاسۆی چارەسەریان دەرکەوتووە.
یەکێتی، هێزێکی تاقی کراوی مەیدانەکانی خەباتە لە شاخ و شارو لە حکومەت و خەباتی مەدەنیشدا. ئێمە هێزێک نین لەشاخ و شاردا، هەڵپەرست بووبین، بەڵکو بەرپرسیاریەتی سەرشانمان، زۆرتر لە دۆخە سەختەکاندا ڕادەپەرێنین، بۆیە لەکارەساتەکانی شۆڕشدا، چۆکمان دانەدا، لە پیلانەکانی ناوخۆو ئەرکەکانی حوکمڕانی و قەیرانەکانیشدا، خۆمان لەتێکۆشان و ڕەخنە و هەڵوێَست نەدزیەوە.
نە پلە و پایەی بەغداد لە خشتەی بردین و نە کێشەکانی کوردستانیش، هەڵیدێراوین. له و ئەزموونانە و بەم ڕۆحیەتەوە مامی گەورەمان لە سیاسەتدا گەورەی کردین و ئێستاش مەزارگاکەی قەڵای ورە و پەیمانی هەتاسەرمانە.
گەلی کوردستانمان
سەرکردایەتی یەکێتی جارێکی تر لەم هەڵبژاردنەدا، لەکاتێکدا ڕەخنە لەناو هەڵەکانمان لە حکومەت و لە کێشمە کێشەکانی ناو یەکێتی دەگرین، بەڵام دڵنیاین یەکێتیە پەرۆشەکان بەشانازیەوە دەست بەئاڵای سەوزی یەکێتیەوە دەگرن، چونکە دەزانن:
یەکەم: یەکێتی دەست بەرداری ستراتیژی دیموکراسی و کوردایەتی نەبووە و ناشبێ.
دووەم: کێشەکان هەڵیان نەدێراین بۆ شەڕی ناوخۆ و دروستکردنی دوو ئیدارە لە کوردستاندا.
سێیەم : ڕاپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانی هێزی پێشمەرگە و ئاسایشمان، پاراست.
چوارەم: سەربەخۆیی سیاسی یەکێتیمان نەدۆڕاند و سەنگی دیبلۆماسیەتی یەکێتیشمان لە ناوچەکەدا لەدەست نەدا.
پێنجەم: سەرەڕای قەیرانی ئابووری و دژایەتی تاڕادەی دوژمنکارانەمان، بواری خەباتی مەدەنیمان بەرتەسک نەکرد.
شەشەم: کە قەیران سەری هەڵدا، سوور بووین لەسەر مووچەی پێشمەرگە، پۆلیس، ئاسایش، کەسوکاری شەهیدان و کەم ئەندامانمان و مووچەخۆران تێکڕا.
حەوتەم: بەرگەی قەیرانەکانمان گرت و ئامادەبووین فشار بخەینە سەر ئۆرگان و ئەندامەکانی یەکێتی، بەڵام ڕێگەمان نەدا کاری نابەجێ‌ بەرامبەر بازاڕِو سەرمایەدار بکرێت.
هەشتەم: دوای ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر، سەرباری پڕوپاگەندە نابەجێکان، بەرگەی لێکەوتەکانی ڕووداوەکانمان گرت، بەڵام دەستبەرداری کەرکووک و ناوچەکانی مادەی (140) نەبووین و نابین.
لە کۆتاییشدا..یەکێتی ئامانجێتی، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمجارە بەشێکی برینەکان ساڕێژ بکات، نەک گەرمی تای هەڵبژاردن، دەسکەوتە مەدەنییەکانیشمان لەدەست بدات. لەم ڕوانگەوە، ڕێز لەهەموو لیستەکان دەگرین، بەڵام مستیش لە دەروشە دەگەڕێتەوە.
جەماوەری خۆڕاگر !
یەکێتییەکەی شۆڕشی نوێ‌، یەکێتییەکەی مەدرەسەی فرەیی حزبایەتی، یەکێتیەکەی دیموکراسی و نان و ئازدی، یەکێتیەکەی داستانەکانی شەڕەکان و کەژاوەی شەهیدان و خۆڕاگری، یەکێتییەکەی قاڵبوی ئەنفال و کیمیاباران، یەکێتیە ڕێچشکێنەکەی ڕاپەرین و داهێنەرەکەی فیدرالی و یەکێتیەکەی تێکدانی پیلانەکانی ناوخۆیی و ئیقلیمی، یەکێتیەکەی خاوەن پڕۆژەی گەشەکردنی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ تەواوی شارەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ئەنفالەکان، یەکێتیەکەی ژیانەوەی هەڵەبجە و قەڵادزێ‌ و پێنجوێن و سەید سادق و چوارتاو (28) ناحیە و (5000) هەزار گوندی خاپوورکراو، یەکێتیەکەی دابینکردنی مووچە و ئەرز بۆ کەسوکاری شەهیدان و کەم ئەندامانی سەنگەر. هەر یەکێتی نیشتمانی کوردستانەکەتان دەمێنێتەوە.
ئەی جەماوەری پەرۆشی کوردستان...
خۆتان دەزانن ئەوە یەکێتی بوو یاسای ئەحواڵی شەخسی گۆڕی و دەستەبەری مافی کرێکاران و خاوەن پرۆژەی سۆسیالە لە پەرلەماندا، ئه و یەکێتییەی هەموارکردنی یاسای سزادانی عێراقی بۆ قەدەغەکردنی کوشتنی ژنان بەناوی شەڕەف و ڕاگرتنی ماددەی (409)، کردە بڕیاری دیموکراسی کوردستانی
یەکێتییەکەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و لێبووردنی گشتی. هەروەها بڕیاری هاوتاکردنی ژمارە (19) بۆ یەکخستنی هێزەکانی (70) و(80) زیادکردنی مووچەکانیان و مووچەی پێشمەرگه و ناوخۆ، هاوکات هەموارکردنی یاسای خوێندنی باڵا. ئەمە جگە له و یەکێتییەی یاسای سندوقی داهاتەکانی نەوت و گاز لە هەرێم.
بەڵێ گەلۆ!
یەکێتیەکەی پشتوانی مافەکانی بەشەکانی کوردستان و پاڵپشتی کۆبانێ و داواکاری ئاشتی لەباکوور، یەکێتییەکەی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم یەکێتیەی مام جەلال و ئه و مێژووە پڕ لە سەروەرییەیە، بە دڵنیاییەوە ڕێگا نادات هیچ کەس و لایەک موزایەدەمان بەسەرەوە بکات، خۆمان هەڵه و کەموکوڕییەکان دەزانین و ڕەخنەیان لێ دەگرین و نیگەرانی ڕای گشتی دەڕەوێنینەوە، خۆشمان لە بەرپرسیاریەتی هەڵەی هەموو کابینەکان نادزینەوە، بۆیە دڵنیاین، بەشی زۆری دەنگدەری بەویژدان و ئازادیخواز بەدروشمە بریقەدارەکان فریو ناخۆن، دڵنیاین ڕەنجدەرانی بیر و بازوو کە مام جەلال هەمیشە خەمخۆریان بوو، مامۆستایان، فەرمانبەران، پارێزەران، پزیشکان، کارمەندانی تەندروستی، پیشەکانی کشتوکاڵی، کەمئەندامان، نابینایان، هونەرمەند و نووسەران، وەرزشکاران، کوردستانیانی تاراوگە، ژنان و لاوان، کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران، جەرگ سووتاوەکانی شەهیدان و پێشمەرگەی سەنگەر و کەمئەندام، کاسبکاران و سەرمایەداران و تێکڕا چین و توێژەکان، دڵنیاین یەکێتی وەکو ئەمانەتی مام جەلال و شەهیدە سەرکردەکان و دەربەستی دیموکراسی و دادپەروەری و گۆڕانکارییەکان دەزانن.
لەم هەڵبژاردنەی عێراقیشدا، بەویژدانی زیندوویانەوە، لە هەڵه و کەم و کوڕییەکانمان دەبوورن، ڕۆژی دەنگدان دەکەنە فێستیڤاڵی پەیمان نوێکردنەوە بۆ مام جەلال و بۆ شەهیدان و بۆپێشمەرگە و دەنگ بە لیستی (162)دەدەن، کە تاقە لیستی سەوزی یەکێتییە و هیچ لیستێکی تر لەسایەی لیستی (162)مان بوونی نییە.
ئیتر بۆپێشەوە بەره و دەنگدان بەلیستی (162)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
هەولێر #15-04-2018#
ئەم بابەتە 4,583 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-04-2018 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-04-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 16-04-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,583 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!