دەربارەی چالاکی گەریلاکان، #هەپەگە# لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی نۆ سەربازی تورک و سێ ئەندامی باڵای میتی لە شەڕەکانی سنووری سێرت، لێلیکان، گەڤەر و چەلێ ڕاگەیاند.
دەربارەی دواین دۆخی شەڕ لە سنوورەکانی سێرت، گەڤەر و چەلێ لە باکوری کوردستان، و لێلیکان لە سنووری باشوری کوردستان، کەمێک لەمەوبەر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند:لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلیلا و شەهید بەستا، لە چالاکییەکی گەریلاکاندا لە 23ی مانگی ڕابردوو لە سێرت، ئۆتۆمبێلێکی میتی تورک کراوەتە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و تێیدا سێ ئەندامی باڵای میت کوژراون، هەروەها دەست بەسەر چەندین جۆر چەکە و تەقەمەنییاندا گیراوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا، دوو هەڤاڵمان شەهیدبوون.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: ئێوارەی دوێنی 14ی بنیسان، لە لێلیکان ی سەربە باشوری کوردستان، گەریلاکانمان لە چالاکییەکدا گورزێکی کوشندەیان لە سوپای تورک وەشاندووە و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا پێنج سەربازی تورک کوژراون.
دەربارەی چالاکی گەریلاکان لە سنووری گەڤەر، هەپەگە ڕایگەیاند: پێش نێوەڕۆی دوێنێ گەریلاکانمان لەگردی عەلی شێر دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام داوە، تێیدا چەندین سەربازی تورک کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ئاشکرانەبووە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: لە 30ی مانگی ڕابردوودا، گەریلاکان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیان کردووەتە ئامانج و تێکیانشکاندووە، ئەوەی ئاشکرابووە چوار سەربازی تورک لەو چالاکییەدا کوژراون.
هەپەگە چالاکییەکی دیکەی گەریلاکانی لە سنووری چەلێ ئاشکرا کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە، چەندین سەرباز کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان ئاشکرا نەبووە.[1]
#15-04-2018#