بۆ ڕای گشتی:
ئاشکرایە دەوڵەتی فاشستی تورکیا لە ژێر فەرمانی ئەردۆغان بۆ بە دیهێنانی خەونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە هیچ کردەوەیەکی قێزەون و دژە مرۆیانە لانادات و بە بەرچاوی جیهانەوە ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ لە کاتێکدا هەموو له و ڕاستیە ئاگادارە و بێدەنگن هاوکاریەکانی تورکیا لە گەڵ چەتەکانی داعش ئاشکرایە و لە بەرخۆدانی عەفریندا بە بەرچاوی هەمووان سڵیان لە هیچ کردەوەیەکی دڕندانە نەکردۆتەوە و نایەکەن.
لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای فاشیست لە درێژەی تاوانە دژە مرۆیەکانی لە ڕۆژانی ڕابردوو سێ برای بە ناوەکانی (ڕەمەزان، مەجید و تاهیر محەمەد) لە گوندی نێروەی سیتۆی شیلادزێ، شەهیدکران و پاش گەڕان و هەوڵدانێکی زۆری کەسوکاری ئەم شەهیدانە سەرەنجام تەرمەکانیان دۆزرانەوە و تەرمی هەر سێ براکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وڵاتپارێز دەڤەرەکەوە لە گۆڕستانی شیلادزێ بەمەراسیمێکی جەماوەری هەزاران کەسی بەخاک سپێردران.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی بەتوندی هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزاردەکەین، هەروەها بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە هاوکار دەبینین بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە بەرامبەر بەم هێرش و پالامارانه کە ڕۆژانە بەڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە لایەن دەوڵەتی تورکیای فاشستەوە کاردانەوەیەکی بەرپرسیارانەی نەتەوەیی و دیموکراتییانە نیشان بدەن نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دڕندایەتیە دانێن و پرسیارمان ئەوەیە کە هۆکاری ئه و بێدەنگی و تەسلیم کاریە چییه و بۆچی لە وابەستەبوون و خۆ بە دەستەوەدان بەردەوامن؟ با ڕای گشتی و ویژدانە هوشیار و ئازادەکان بڕیار دەربن، چیتر هێرش و پەلاماری دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلەکەمان مایەی قبوڵکردن نیە و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی مایەی شەرمەزاریە و بانگەوازی دەکەین گەلەکەمان خاوەن هەڵوێستی ڕادیکاڵ بێت بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکان و ئەو بێدەنگیە بەچالاکی و هەڵوێستی شۆڕشگێرانە بشکێنرێت.
لە کۆتایدا وەک #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی بەرخودێری کورد و گەلەگەمان لە دەڤەری بادینان بە گشتی وبەتایبەت خانەوادەی هەر سێ برای شەهید (ڕەمەزان، مەجید، تاهیر) دەکەین وپەیمان دەدەین بە تێکۆشانمان نەهێلین خوێنی پیرۆزیان بە فیرۆ بچێت.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
#17-04-2018#