دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
بەرپرسێکی کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا لە 50%ی دانیشتوانی #مەخمور# ناویان بۆ دەنگدان نەگەڕاوەتەوە و دەشڵێت، ژمارەیەکی زۆریش نەهاتوون کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
کامەران سەلیم، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مەخمور بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی ئه و بارودۆخەی بەسەر مەخمور و ناوچەکانی سەر به و قەزایەدا هات لەکاتی شەڕی داعش، خەڵکێکی زۆری ناوچەکە ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە و نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
ئه و بەرپرسەی کۆمسیۆن وتیشی، بەهۆی ئەنجامنەدانی بایۆمەتری دەنگدان نزیکەی لە 50%ی خەڵکی مەخمور ناویان بۆ دەنگدان نەگەڕاوەتەوە.
کامەران سەلیم، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی تر له و کێشانەی لە مەخمور هەیە خەڵکێکی زۆر کارتی دەنگدانی هاتۆتەوە، بەڵام نەهاتوون کارتەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەر دەبێت لە سنوری قەزای مەخمور.
بڕیاروایە لە 12ی ئایاری 2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.[1]
#20-04-2018#