رۆژی یەکشەمە 15.04.2018 پلاتفۆڕمی خاوەندارێتی لە بەرخۆدانی عەفرین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری دانهاگی هۆڵەندا کرد. پارت و ڕێکخراوە ئەندامەکانی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش، لە هەمانکاتا ئەندامی پلاتفۆڕمی خاوەندارێتی لە عەفرینیشن. لەو سۆنگەیەوە کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەش، دوای کۆبوونەوەی پلاتفۆڕم، لە هەمان شوێن کۆبوونەوەی خۆی کرد و ئەم پلانسازییەی بۆ کارو خەباتی ئەم وەرزە داڕشت.
1. هەوڵ بۆ پەیداکردنی کۆمەکی نێوەدەوڵەتی بۆ ئەو عەفرینیانەی کە چوونەتە هەرێمی شەهبا بدرێت.
2. خەباتێکی دیپلۆماسیی بەرفراوان بۆ دەستەبەرکردنی هاوکاری و گەرانتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت، بۆ گەڕانەوەی عەفرینیەکان بۆ شارو گوندەکانی خۆیان. بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی جۆراوجۆر بکرێت بە: بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان، نوێنەرانی ولاتان و حکومەتەکان، پەرلەمانتاران، نوێنەرانی پارتەکان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. هەروەها داوایان لێبکرێت ڕاگەیاندن لەو بارەیەوە بدەن. داوا لە پەرلەمانتاران بکرێت پرسیار لە حکوماتەکانی خۆیان بکەن.
3. پەیوەندی بە شارەوانیەکان و ڕێکخراوەکانی هاوکارییەوە بکرێت و داوای هاریکارییان لێ بکرێت.
4. بە پەلە شاندی ئەوروپایی بنێردرێت بۆ ڕۆژاوا، بە تایبەتی بۆ هەرێمی شەهبا. ئامانج ئەوەیە: لە ئەڵمانیا 3 شاند، لە فەرەنسا 2، لە ئیتالیا 3، لە سکەندناڤیا 2، لە پەرلەمانی ئەوروپا 1 شاند.
5. کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی لەسەر بارودۆخی عەفرین ببەسترێت. بۆ ئەو مەبەستەش جێگایەکی فەرمی پەیدابکرێت. پێویستەکارو خەباتێکی فراوان بۆ ئەو مەبەستە بکرێت.
6. لەسەر داگیرکاریی تورکیا لە ڕۆژاواو باشووری کوردستان، کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی ئەوروپا لە 07.06.2018 ببەسترێت.
7. لەسەر دۆخی ناوچە دابڕاوەکانی باشوورو داگیرکاریی تورکیا لە باشوور، شاندێکی باشوور بهێنرێتە ئەوروپا. بۆ بە نێونەتەوەییکردنی ئەو پرسانە کۆبوونەوەو چاوپێکەوتن بۆ شاندەکە لەگەل دەزگا نیونەتەوەیی و وڵاتانی خۆراوجۆر ڕێکبخرێت.
8. لە مانگی گوڵاندا شاندێکی ڕۆژاوا بۆ پەیوەندی و چاوپێکەوتن بچێتە ئیتالیا.
9. لە نێوان مانگی گوڵان و حوزەیراندا شاندێکی ڕۆژاوا بنێردرێت بۆ بەریتانیا.
10. لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا، لە 12ی گوڵاندا بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ژنان و لە 26ی گوڵاندا بە گشتیی لە ژێر ناوی لە بەرامبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا، ڕۆژی جیهانیی چالاکی لەسەر ئاستی جیهان دەست بە زنجیرە چالاکی بکرێت.
11. لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا، کۆنفرانسێک لە شاری هامبۆرگ ڕێکبخرێت.
12. لە مانگی گوڵاندا لە هەموو شوێنێک کۆبوونەوە و ڕێپێوان ڕێکبخرێت. مافی ئاخاوتن بەدەست بهێنرێت و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا ببێتە ڕۆژەڤ.
13. یەک دوو شاند لە باکوری کوردستانەوە بێنە ئەوروپاو کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لە وڵاتانی جیاواز بۆ شاندەکە ڕێکبخرێت.
14. شاندێکی باکوری کوردستان بنێردرێت بۆ ئەمەریکا.
15. هەوڵبدرێت کە شاندێکی ڕۆژاوا بە فەرمی بانگهێشتی ئەمەریکا بکرێت.
16. لەسەر بایکۆتکردنی توریزمی تورکیا:
ا- بەڵگەو بڵاوکراوە لەسەر توریزمی تورکیا بە فراوانی بڵاوبکرێنەوە.
ب- لە ڕێی ڕاگەیەندنەکانەوە بخرێتە ڕۆژەڤەوە.
ج- هەفتەی 2 جار لە ناوەندی شارەکان ستاند دابنرێت.
د- پلاکات درووست بکرێت و لە جێی گونجاودا دابنرێن.
ه- ڕێکلامە لە گووگڵ بکرێت. هەر پانزە ڕۆژ جارێکیش لە سۆشیالمێدیا کەمپین تازەبکرێتەوەو بەردەوام بێت.
#15-04-2018#