لەسەر برنداییەک دروستکرایە کە نێزیکەی یەک کیلۆمەتر چوار گۆشە عەردی داپۆشیە، لەگەر ئەوەی تەواوی قەراتەکە وەکی خۆی نەمایە بەرانەکینێ بەشەکی ساغە وەکی تاوەرەکان و بناغەکانی وەکی خۆی مایە، سەردەم و مێژووی ئەو قەراتە دەگەڕێتەوە لۆ میرنشینی سۆران سەدەی (10 – 16)زاینی دەسەڵاتی عەلی بەگی کوڕی سلێمان بەگ ئەو قەراتە ماوەیەک وەکی پایتەخت لەلایەن میرنشینی سۆران بەکار هاتییە، قەرات لەبەر هێرشەکانی میرنشینی بابانەوە زەرەری پێ دەکەوی و ئاخیرجاریش لەلایەن پاشای گەورە تەعمیر دەکرێتەوە.
هەندەک شوێنەوارناس مێژووەکەی لۆ سەردەمی شادی کە یەکەک بووە لە میرەکانی هۆزی ڕەوەندی کوردی کە دەکاتە باپیرە گەورەی سەڵاحەدین ئەیوبی، مێژوو نووسێکی شوێنەوارناس پێیوایە کە قەبرستانی نێزیک قەراتەکە گۆڕی یەکەک لە خێزانەکانی سەڵاحەدین ئەیوبی تێدایە. ووشەی دیوین یش بە مەعنای (پایتەخت) دێت.
-----------
بەخێربمینێن
سیروان مەغدید دیبەگەیی
20-04-201820-04-2018