ناو: ڤیان
نازناو؛ دکتۆرە ڤیان قازی ئاکرێیی
ناوی باوک: سەبری عەبدولخالق
شوێنی لەدایکبوون: شاری #بەغدا#
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ئەکادیمی و سیاسەتمەدار دکتۆر ڤیان سەبری عەبدولخالق، ناسراو بە دکتۆر ڤیان قازی ئاکرێیی، ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بووەتە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ئەکادیمی و سیاسەتمەدار دکتۆر ڤیان سەبری عەبدولخالق، ناسراو بە دکتۆر ڤیان قازی ئاکرەیی، ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بووەتە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دکتۆر ڤیان سەبری ساڵی 1965 لە بەغدا لەدایکبووە. ساڵی 1989 بەکالۆریۆسی پزیشکیی لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە و هەمان ساڵ وەک پزیشک لە شارۆچکەی ئاکرێ دامەزراوە. ساڵی 2006 دیبلۆمی باڵای لە پسپۆریی پزیشکیی منداڵبوون و ئافرەتان لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە و ساڵی 2014 بۆردی پزیشکی تەندرووستیی کۆمەڵی لە بۆردی کوردستان وەرگرتووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزییە.
$خەباتنامە$
دکتۆر ڤیان سەبری ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و ساڵی 1994 کراوەتە کارگێڕی لقی ئاکرێی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ساڵی 2005 بووەتە ئەندامی لق لە لێژنەی لقی یەکی دهۆک.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بووەتە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و کراوەتە جێگری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن.
ساڵی 2018 لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێڕاق و لە کۆتایی هەمان ساڵدا بە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێڕاق دەستنیشان کراوە. [1]