محەمەد سالار (پاشا)
1. ناو
- عەبادی: حەيدەر جەواد کازم ئەلعەبادی.
- نێچيرڤان: نێچيرڤان ئيدريس مستەفا بارزانی.
2. شوێنی لەدايکبون
- عەبادی لەبەغدادی پايتەخت لەدايکبوە.
- نێچيرڤان لەگوندی (بارزان)ی سەر بەقەزای مێرگەسوری سەر بەپارێزگای (هەولێر) لەدايکبوە.
3. نازناو
- نازناوی (عەبادی) لە هۆزی (عەبادە)ەوە هاتوە کەيەکێکە لەهۆزە ڕەسەنەکان کە لەعێراق و چەند وڵاتێکی ديکە بونيان هەيە.
- نازناوی (نێچيرڤان) لەگوندی (بارزان)ەوە هاتوە.
4. بەرواری لەدايکبون
- عەبادی لە ساڵی (1952) لەدايکبوە و تەمەنی (66) ساڵە.
- نێچيرڤان لەساڵی (1966) لەدايکبوە و تەمەنی (52) ساڵە.
5. بنەچە
- بنەچەی عەبادی لەدايک و باوکەوە دەگەرێتەوە بۆ پارێزگای نەجەف.
- بنەچەی نێچيرڤان لەباوکەوە خەڵکی گوندی بارزانە و لەدايکەوە خەڵکی پارێزگای سلێمانيە.
6. خانەوادە
- عەبادی لەخانەوادەيەکی خوێندەوار و ئاينی گەورە بوە.
- نێچيرڤان لەخانەوادەيەکی شۆرشکار لەدايک بوە.
7. کاری باوک
- عەبادی باوکی پزيشک بوە.
- نێچيرڤان باوکی پێشمەرگە و سەرکردە بوە.
8. شەهيد
- عەبادی (2) برای لەسێدارە دراوە و برايەکی ديکەشی بۆ ماوەی (10) ساڵ لەزيندان بوە.
- نێچيرڤان هيچ برايەکی لەسێدارە نەدراوە.
9. خوێندن
- عەبادی هەڵگری ئەم بروانامانەيە:-
أ- بەکالريوس لەکۆليژی ئەندازياری کارەبايي لەبەغدا.
ب- ماستەر و دکتۆرا لەبەشی ئەندازياری کارەبايي و ئەلکترۆنی لەزانکۆی مانچستەر لە بەريتانيا.
- نێچيرڤان: بەشی زانستە سياسييەکانی زانکۆی تارانی خوێندوە.
10. خێزانداری
- عەبادی يەک جار خێزانداری پێکهێناوە و خاوەنی (3) منداڵە.
- نێچيرڤان يەک جار ژيانی هاوسەرگيری پێکهێناوە و خاوەنی (5) منداڵە.
11. ڕاگەياندن
- عەبادی خاوەنی هيچ کەناڵێکی ڕاگەياندنی تايبەت نيە.
- نێچيرڤان خاوەنی تۆری ميديايي ڕوداو وزاگرۆز تی ڤی و وار تی ڤییە.
12. دەزگای خێرخوازی
- عەبادی خاوەنی هيچ دەزگايەکی خێرخوازی تايبەت نيە.
- نێچيرڤان خاوەنی دەزگای خێرخوازی ڕوانگەيە.
13. زانکۆ
- عەبادی خاوەنی هيچ زانکۆيەکی تايبەت نيە.
- نێچيرڤان خاوەنی زانکۆی (کوردستان)ە.
14. بزنس
- عەبادی خاوەنی بزنس نيە لەدەرەوەی سياسەت.
- نێچيرڤان خاوەنی بزنسە.
15. جگە لەسياسەت
- عەبادی جگە لەسياسەت بەزانا و داهێنەر ئەژمار دەکرێت لەبواری ئەندازياری گواستنەوە لەبەريتانيا هەروەها لێکۆڵەرە و وتاربێژە لەبواری ئاين و زانستەکانی قورئان.
- نێچيرڤان تەنها ئەدای کاری سياسی دەکات.
16. کتێب
- عەبادی کۆمەڵێک کتيبی لەبوارەکانی زانستەکانی قورئان و ئاينی هەيە.
- نێچيرڤان هيچ کتێبێکی نيە.
17. خەباتی سياسی
- مێژوی خەباتی سياسی عەبادی بەم جۆرەيە:
أ- لەساڵی (1967) پەيوەندی کردوە بەريزەکانی حيزبی (دەعوەی ئيسلامی).
ب- لەساڵی (1977) بوەتە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی حيزبی دەعوە لە بەريتانيا.
ت- لەساڵی (1979) بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حيزبی دەعوە.
ث- لەساڵی (1980) بوەتە بەرپرسی نوسينگەی ڕۆژهەڵاتی ناوراست لەحيزبی دەعوە.
ج- ئێستا بەرپرسی مەکتەبی سياسی حيزبی دەعوەيە.
- مێژوی خەباتی سياسی نێچيرڤان بەم جۆرەيە:
أ- لەسەرەتای لاوێتی بەهۆی پێگەی باوک و باپيری پەيوەندی کردوە بەريزەکانی پارتی ديموکراتی کوردستان.
ب- لەساڵی (1989) و لەکۆنگرەی (10)ی پارتيدا بوەتە ئەندامی مەکتەبی سياسی.
ت- هەمان ساڵ بەرپرسيارێتی دەزگای پاراستنی وەرگرتوە.
ث- لەساڵی (2009) بوەتە جێگری سەرۆکی پارتی.
18. حوکمرانی
- عەبادی ئەم پۆستانەی وەرگرتوە:-
أ- وەزيری گەياندن لە (2003 – 2004).
ب- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە (2005 – 2014).
ت- ڕاوێژکاری سياسی سەرۆک وەزيران (2005 – 2006).
ث- سەرۆکی ليژنەی ئابوری و وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (2006 – 2010).
ج- سەرۆکی ليژنەی دارايي لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (2011 – 2014).
ح- سەرۆک وەزيران لە (8ی تشرينی يەکەمی 2014).
- نێچيرڤان ئەم پۆستانەی وەرگرتوە:-
أ- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (1996 1999).
ب- سەرۆکی حکومەتی هەرێم (ئيدارەی هەولێر 1999 2005).
ت- سەرۆکی حکومەتی هەرێم (2005 2009).
ث- سەرۆکی حکومەتی هەرێم (2011 2013).
ج- سەرۆکی حکومەتی هەرێم (2013 تا ئێستا(.
19. پێکهێنانی حکومەت
- عەبادی لە (تشرينی يەکەمی 2014) کابينەکەی پێکهێنا.
- نێچيرڤان لە (تشرينی دوەمی 2013) کابينەکەی پێکهێنا.
20. پێگە
- کاتێک عەبادی بوو بەسەرۆک وەزيران پێگەی بەهێز نەبوو.
- کاتێک نێچيرڤان بوو بەسەرۆک وەزيران کەسی يەکەمی حوکمرانی و پێگەيەکی بەهێزی هەبوو.
21. کابينە
- کابينەی حکومەتەکەی عەبادی لە (27) وەزارەت پێک دێت.
- کابينەی حکومەتەکەی نێچيرڤان لە (21) وەزارەت پێک دێت.
22. خاڵی بەهێزی حکومەت
- حکومەتەکەی عەبادی ئەم خاڵە بەهێزانەی هەبوو:-
أ- حکومەتی سەرجەم حيزبەکان بوو.
ب- ئۆپۆزسيۆنی نەبوو.
ت- پشگيرييەکی بەهێزی ئەمەريکای هەبوو.
ث- لەلايەن ئێرانەوە (مەقبول) بوو.
- حکومەتەکەی نێچيرڤان ئەم خاڵە بەهێزانەی هەبوو:-
أ- حکومەتی هەر (5) حيزبە باڵادەستەکە بوو.
ب- ئۆپۆزسيۆنی نەبوو.
ت- لەلايەن هەردوو حيزبی حوکمرانەوە کۆنترۆل کرا بوو.
ث- چاودێری دادگاکان و چاودێری دارايي و دەستەی نەزاهە لاواز بوون.
23. خاڵی لاوازی حکومەت
- حکومەتەکەی عەبادی ئەم خالە لاوازانەی هەبوو:-
أ- لاوازی خۆی لەسەرەتادا.
ب- بونی حکومەتی سێبەر (مالکی).
ت- کەوتنە بەر سەنگەر لەگەل پەرلەمان.
ث- دژايەتی کردنی لەلايەن بەشێکی دياری حيزبە سياسيەکان.
ج- دابەزينی نرخی نەوت.
ح- هاتنی شەری داعش و لەدەست دانی (يەک لەسەر سێي) خاکی عێراق.
خ- بەهێزبونی پێگەی هەرێم.
- حکومەتەکەی نێچيرڤان ئەم خالە لاوازانەی هەبوو:-
أ- کەڵەکەبونی دۆسيەکانی فەساد.
ب- بەهێزبونی پێگەی پەرلەمان.
ت- دابەزينی نرخی نەوت.
ث- شەری داعش.
ج- ڕوخانی پايەکانی دارايي هەرێم.
ح- ئەنجامدانی ڕيفراندۆم.
24. گۆرانکاری لەحکومەت
- حکومەتەکەی عەبادی ئەم گۆرانکارييانەی بەسەردا هاتوە:
أ- (2) وەزيری (اقالە) کراوە لەلايەن پەرلەمانەوە (بەرگری و دارايي).
ب- (1) وەزيری (اقالە) کراوە لەلايەن عەبادي خۆيەوە.
ت- (وەزيری خوێندنی باڵا).(2) وەزيری دەستيان لەکارکێشاوەتەوە (ناوخۆ و نەوت).
ث- (2) وەزيری (اقالە) کراوە بەهۆی يەکگرتنی دوو وەزارەت لەگەل يەکتری.
ج- (2) وەزيريش (اقالە) کراوە لەهۆی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەکانيان (وەزارەتی زانستەکان و مافی ئافرەت).
ح- (1) وەزيريش لەعێراق هەڵهاتوە بەهۆی گەندەڵی (مەلاسی کوری شێخ عەبدولکەريمی کەسنەزانی).
- حکومەتەکەی نێچيرڤان ئەم گۆرانکارييانەی بەسەردا هاتوە:
أ- (4) وەزير ڕێگەيان پێ نەدرا ئەدای کارەکانيان بکەن.
ب- (13) وەزير و دەستە بەپلەی وەزير دەستيان لەکار کێشاوەتەوە.
ت- (4) وەزير (6) وەزارەت دەبەن بەرێوە.
25. ئێستا
- حکومەتەکەی عەبادی بەحکومەتێکی سەرکەوتوو ئەژمار دەکرێت، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:-
أ- توانی لەماوەيەکی کەمدا کەسايەتی خۆی فەرز بکات.
ب- کۆمەڵێک چاکسازی بچوکی ئەنجامدا.
ت- بوە (سپێشەل وەن) لای ئەمەريکا.
ث- توانی بەسەررێکخراوی داعش سەربکەوێت.
ج- تەوای خاکی عێراق ڕزگار بکات.
ح- کەرکووک و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەدەستی کورد وەربگرێتەوە.
خ- ڕيفراندۆم بەقازانجی خۆی بشکێنێتەوە.
د- لەگەل دابەزينی نرخی نەوت ڕێگەی نەدا مووچە دوابکەوێت.
- حکومەتەکەی نێچيرڤان بەحکومەتێکی شکست خواردوو ئەژمار دەکرێت لەبەر ئەم ئەسبابانەی خوارەوە:-
أ- لەدەست دانی (50%) خاکی هەرێم.
ب- نەدانی مووچە.
ت- قەرزار بونی دەوڵەتان و بانکەکان و مووچەخۆران و هاوڵاتيان.
ث- کشانەوەی (3) حيزبی سەرەکی لەحکومەتەکەی.
ج- وەستانی تەواوی پرۆژەکان.
ح- نەمانی متمانەی هاوڵاتيان بەحکومەت.
خ- کەمبونەوەی خزمەتگوزارييەکان.