زمانی جەستەی نێچیرڤان بارزانی
1. کە تەماشای عەردی دەکا، دەکا متمانەبەخۆبوونی نییە، توڕەیە، و ملکەچ (sunmissive)ە.
2. دەستەکانی لە جەستەی نێزیکن، دەرخەری سێ ڕاستین، نەبوونی هێز، نەبوونی متمانەبەخۆبوون، و لە باری بەرگریدایە.
3. لە دواوەی عەبادی دەڕوا، دەکا، خۆی لە ئاستی وی نابینی، خۆی پێ لاوازترە، توانای ئەوەی نییە لە تەنیشتی بڕوا، و ناتوانی ئەوە نیشان دا کە هاوتا و هاوهێزی وییە.
4. نەینۆکبوونی تەواوی نییە. نەینۆکبوون (mirroring) واتا کەسەک لاسایی ئاماژە و جوولە جەستەی کەسەکی دی بکاتەوە. نێچیرڤان بارزانی هەمان هەنگاو_هاوێشتنی هەیە، بەڵام نەیتوانییە دەستەکان و سەربڵندکردنی وەکوو عەبادی بی کە نیشانەی هێز و هێڕشکردن و دەسەڵاتن. نەینۆکبوون ئاماژەی هەبوونی پەیام و گفتوگۆیە، بەڵام دیارە کە سەرۆکەکەی لەمەڕ خۆمان پەیامی ناردنی هێز و دەسەڵاتی، لە مێشکی، لۆ عەبادی، پێ نەبووە.
زمانی جەستەی حەیدەر عەبادی
1. دەستەکانی کراوەن و لە جەستەی دوورن نیشانەی هەبوونی سێ چشتن، ئەوانیش متمانەبەخۆبوون و هێز و هێرشکردنن. لە هەمان کاتدا، نماییشی هێز و دەسەڵات و هێرشبردنیش دەکا.
2. ڕووبەڕوو-تەماشاکردن (Eye-to-eye contact)ی هەیە و تەماشای عەردی ناکا، ئەوەشیان دەرخەری متمانەبەخۆبوونە.
3. عەبادی مەودایەک لە پێشەوەی نێچیرڤان بارزانی دەڕوا، دەکا، خۆی پێ لە وی بەهێزترە، خۆی پێ لە وی لەپێشترە، و ئەویش بە شیاوی ئەوە نازانی لە تەکی بی و هاوتای وی بی.
4. دیقەت بدەن، عەبادی بەیەکسانی ڕایەخە و لاکێشە سۆرەکەی لەگەر نێچیرڤان بارزانی دابەش نەکردییە، زیادتر بەرەو ناوەندێ هاتییە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە عەبادی دەیەوێ ئەوە بە نێچیرڤان بارزانی بڵێ کە مەودا و بوار و هێز و دەسەڵاتی لە ئی وی زیادترە و ئەو بە هاوشانی خۆی نازانی. هەروەها، ئەگەرچی وێنەکە ئی هەولێرە، بەڵام بەو ڕەفتارە عەبادی دەیەوێ ئەوە نیشان بدا کە هەولێریش لەژێر هێز و دەسەڵاتی خۆیەتی.
لێرەدا ئەوە لەسەر نێچیرڤان بارزانیش پاسادان دەبی کە خۆی بە شیاوی دابەشکردنی هێز و دەسەڵات نازانی لەگەر عەبادی. بەوە، ناخۆشبەختانە و بەناچاری، دەسەڵاتی زۆرینەی لۆ عەبادی بەجی هێشتییە.
زمناکۆ خەسرەو