لە گەڕەکی
سەرشەقامسەرشەقامی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی سێی سەرەتاییی خوێندووە. هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ باوکیدا
ڕەسوڵە خڕەڕەسوڵە خڕە کاری باخەوانیی کردووە و پاشان بووەتە وەستای بیناسازی و بە یەکێک لە وەستاباشییەکانی سلێمانی دادەنرێت.
لە ساڵی پەنجاکانی سەدەی بیست وەک چالاکێکی کرێکاری کاری سەندیکای کرێکارانی سلێمانیی کردووە و ماوەیەکیش یەک لە بەڕێوەبەرانی ئەو سەندیکایە بووە.
زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و
سینەمای دڵشادسینەمای دڵشاد لە جادەی کاوە ئەم درووستی کردووە.
لە هەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستدا، لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسییەکاندا کاری کردووە. تەواوی پاشکۆکانی بەنداوی دوکان و سایلۆی سلێمانی بە بەڵێندەرایەتیی ئەم درووستکراوە.
لە کۆتایی هەفتاکانی سەدی بیستدا ڕەتی ئەوەی کردووەتەوە کە وەک بەڵێندەرێکی سەرکەوتوو و بەناوبانگ بەشداری لە درووستکردنی ئۆردوگا زۆرەملێیەکاندا بکات.
لە دامەزراندنی
یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستانیەکێتی بەڵێندەرانی کوردستاندا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
ڕۆژی
17-05-200617-05-2006 لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە.
[1]