محەمەد سالار (پاشا)
1. ناو
- سەيد عومەر: عومەر عەلی محەمەد ناسراو بە(عومەری سەيد عەلی).
- د.بەرهەم: بەرهەم ئەحمەد سالَح قاسم ناسراو بە (د. بەرهەم).
- عەلی باپير: عەلی باپير وەتمان ئاغا ناسراو بە(م.عەلی باپير).
2. شوێنی لەدايکبون
- سەيد عومەر: لەشاری سلێمانی لەدايکبوە.
- د.بەرهەم: لەشاری سلێمانی لەدايکبوە.
- عەلی باپير: لەگوندی (کەنجارە)ی سەر بەشارە دێي (سەنگەسەر)ی سەر بە شارۆچکەی (پشدەر)ی سەر بەپارێزگای سلێمانی لەدايکبوە.
3. ساڵی لەدايکبون
- سەيد عومەر: لەساڵی (1945ز) لەدايکبوه و تەمەنی (73) ساڵە.
- د.بەرهەم: لەساڵی (1960ز) لەدايکبوە و تەمەنی (58) ساڵە.
- عەلی باپير: لەساڵی (1961ز) لەدايکبوە تەمەنی (57) ساڵە.
4. پێگەی بنەماڵە
- سەيد عومەر: لەخانەوادەيەکی ئاسايي هەژار لەدايکبوە.
- د.بەرهەم: لەخانەوەدايەکی خوێندەوا لەدايکبوە، باوکی (حاکم) بوە.
- عەلی باپير: لەخانەوادەيەکی ئاسايي بەرەچەلەک ئاغا لەدايکبوە.
5. خوێندن
- سەيد عومەر: دەرچوی خانەی مامۆستايانە لەسلێمانی.
- د.بەرهەم: ئەم بڕوانامانەی هەيە:-
- - بەکالریۆس لەئەندازیاری مەدەنی لەزانکۆی کاردیڤ لەبەریتانیا.
بەکالریۆس لەئامار و کۆمپیتەر لەزانکۆی لیڤەرپول.
دکتۆرا لەئامار و کۆمپیتەر لەزانکۆی لیڤەرپول.
- عەلی باپير: پەيمانگای ئيسلامی تەواو کردوە لەسلێمانی، و (2) ساڵی کۆلێژی (فقە)ی خوێندوە لەکۆلێژی شەريعە لەنەجەف دواتر تەواوی نەکردوە و لەساڵی (1983) ئيجازەی مەلايەتی لەئەوقافی هەولێر وەرگرتوه بوەتە پێشەواو وتاربێژ لەمزگەوتی (نەورەسی) لەرانيە.
6. يەکەمين وێستگەی سياسی
- سەيد عومەر: يەکەمين وێستگەی سياسی بريتيە لە (کۆمەڵەی مارکسی – لينينی) کوردستان.
- د.بەرهەم: يەکەمين وێستگەی سياسی بريتيە لە (کۆمەڵەی مارکسی – لينينی) کوردستان.
- عەلی باپير: يەکەمين وێستگەی سياسی بريتيە لە (بزوتنەوەی پەيوەندی ئيسلامی کوردستان).
7. پارتی بون
- سەيد عومەر: بەشداری شۆرشی ئەيلولی کردوە لەساڵی (1974).
- د.بەرهەم: هيچ بەشدارييەکی نەبوە لەشۆرشی ئەيلول وەک خۆی.
- عەلی باپير: هيچ بەشدارييەکی نەبوە لەشۆرشی ئەيلول.
8. خێزانداری
- سەيد عومەر: يەک جار ژيانی خێزانداری پێک هێناوە لەتەمەنێکی هەڵکشاودا!.
- د.بەرهەم: يەک جار ژيانی خێزانداری پێکهێناوە.
- عەلی باپير: (3) جار ژيانی خێزانداری پێک هێناوە.
9. هاوسەرگيری سياسی
- هيچيان هاوسەرگيرييان سياسی نەبوە.
10. منداڵ
- سەيد عومەر: هيچ منداڵێکی نيە.
- د.بەرهەم: خاوەنی کور و کچێکە.
- عەلی باپير: خاوەنی سەرو (10) منداڵە.
11. زمان
- سەيد عومەر: زمانەکانی کوردی و عەرەبی و کەمێک سويدی دەزانێت.
- د.بەرهەم: زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئينگليزی دەزانێت.
- عەلی باپير: زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی دەزانێت.
12. ئه و حيزبانەی کاريان تيادا کردوە
- سەيد عومەر: لەحيزبەکانی (پارتی، ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، يەکێتی نيشتيمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران) کاری کردوە.
- لە ڕێکخراوی (کۆمەڵەی ڕەنجدەران و يەکێتی نيشتيمانی کوردستان و هاوپەيمانی و بۆ ديموکراسی و دادپەروەری) کاری کردوە.
- عەلی باپير: لەبزوتنەوەی پەيوەندی ئيسلامی و بزوتنەوەی ئيسلامی و بزوتنەوەی يەکبونی ئيسلامی و کۆمەڵی ئيسلامی) کاری کردوە.
13. نوسين
- سەيد عومەر: هيچ نوسين و کتێبێکی نيە.
- د.بەرهەم: هيچ نوسين و کتێبێکی نيە.
- عەلی باپير: نزيک بە (60) کتێبی بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی هەيە.
14. زيندان
- سەيد عومەر: لەساڵی (1976) لەلايەن حکومەتی عێراقی دەستگيرکراوه و زيندانی کراوە.
- د.بەرهەم: لەساڵی (1979) لەلايەن حکومەتی عێراقی دەستگيرکراوە و زيندانی کراوە.
- عەلی باپير: لەساڵی (2003) لەلايەن سوپای ئەمەريکاوە دەستگيرکرا و (22) مانگ زيندانی کرا.
15. شاخ
- سەيد عومەر: لەساڵی (1979) پەيوەندی کردوە بەشاخەوە.
- د.بەرهەم: پاش ئازادکردنی لەزيندان ڕاستەوخۆ چوەتە دەرەوەی وڵات.
- عەلی باپير: لەساڵی (1981) چوەتە دەرەوە و گەراوەتەوە پاشان بەيەکجاری لەساڵی (1987) چوەتە شاخ.
16. چەکداری
- سەيد عومەر: کاری چەکداری و پێشمەرگايەتی کردوە.
- د.بەرهەم: کاری چەکداری نەکردوە.
- عەلی باپير: کاری چەکداری و پێشمەرگايەتی و جيهادی کردوە.
17. بريندار بوون
- سەيد عومەر: لەساڵی (1980) بەسەختی بريندار بوە.
- د.بەرهەم: بريندار نەبوە.
- عەلی باپير: بريندار نەبوە.
18. پەرلەمانتاری
- سەيد عومەر: لەخولی يەکەمی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی (1992) بەئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە لەسەر ليستی يەکێتی نيشتيمانی کوردستان.
- د.بەرهەم: ئەندامی پەرلەمان نەبوە.
- عەلی باپير: لەساڵی (2010) بوەتە ئەندام لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ليستی کۆمەڵی ئيسلامی لەشاری هەولێر.
19. حکومەت
- سەيد عومەر: هيچ بەرپرسيارێتکی نەبوە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- د.بەرهەم: لەساڵی (2001) و (2009) بوەتە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- عەلی باپير: هيچ بەرپرسيارێتکی وەرنەگرتوە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان.
20. ژيان لەدەرەوە
- سەيد عومەر: لەوڵاتی سويد ژياوە.
- د.بەرهەم: لەهەردوو وڵاتی بەريتانيا و ئەمەريکا ژياوە.
- عەلی باپير: تەنها بۆ سەردان چوەتە دەرەوەی وڵات.
21. وێستگەکانی کاری سياسی
- سەيد عومەر: ئەم پۆست و بەرپرسيارێتيانەی هەبوە:-
- - ئەندامی سەرکردايەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
- - بەرپرسی ڕێکخستنەکانی يەکێتی لەئەوروپا.
- - ئەندامی مەکتەبی سياسی يەکێتی.
- - بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن.
- - بەرپرسی مەکتەبی دارایی.
- - بەرپرسی مەڵبەندی (1)ی يەکێتی لەسلێمانی.
- - کارگێری مەکتەبی سياسی يەکێتی نيشتيمانی کوردستان.
- - بەرپرسی بەرەی ڕيفۆرم لەناو يەکێتی نيشيتمانی کوردستان.
- د.بەرهەم: ئەم پۆست و بەرپرسيارێتيانەی هەبوە:-
- - کارکردن لەشانە نهێنییەکانی کۆمەلەی مارکسی لینینی.
- - ئەندامی لیژنەی ڕێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتی.
- - بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی.
- - نوێنەری یەکێتی لەواشنتۆن.
- - لەکۆنگرەی یەکەمی یەکێتی بوەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.
- - سالی (2001) بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
- - لە کۆنگرەی سێيەم لەساڵی (2010) بوەتە جێگری دوەمی سکرتێری گشتی یەکێتی.
عەلی باپير: ئەم پۆست و بەرپرسيارێتيانەی هەبوە:-
- - پەيوەندی کردن بەبزوتنەوەی پەيوەندی ئيسلامی لەکوردستان.
- - دامەزرێنەر و بەرپرسی هێزی (حەمزە) بوە لەناو بزوتنەوەی ئيسلامی.
- - پێکهێنانی ئەنجومەنی شورای يەکگرتوو لەناو بزوتنەوەی ئيسلامی.
- - بوەتە ئەندامی مەکتەبی سياسی بزوتنەوەی ئيسلامی (دەنگی يەکەمی کۆنگرەی هێناوە).
- - دامەزرێنەر و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بوە لەناو بزوتنەوەی ئيسلامی.
- - دامەزراندنی کۆمەڵی ئيسلامی.
22. کاری ئێستا
- سەيد عومەر: ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانە نزيکەی (6) مانگە.
- د.بەرهەم: سەرۆکی هاوپەيمانی بۆ ديموکراسی و دادپەروەرييە (3) ڕۆژە.
- عەلی باپير: ئەميری کۆمەڵی ئيسلاميە بۆ ماوەی (17) ساڵە.
23. ئاراستەی فکر
- سەيد عومەر: کەسايەتيەکی سکۆلارە.
- د.بەرهەم: کەسێکی ليبرال – ديموکراتە.
- عەلی باپير: کەسێکی ئيسلامييە.
24. پرۆژەی ئابوری
- سەيد عومەر: خاوەنی هيچ جۆرە پرۆژەيەکی ئابوری نيە و لەخانوی کرێدايە.
- د.بەرهەم: خاوەنی پرۆژەی ئابورييە بەناراستەوخۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی زانکۆی ئەمەريکييە لەسلێمانی.
- عەلی باپير: خاوەنی پرۆژەی ئابوری نيە وەک تاک!
25. خاڵی پۆزەتيڤ
- سەيد عومەر: خاوەنی ئەم خاڵە پۆزەتيڤانەيە:-
- - کەسێکی نەرمە لەسياسەت کردن.
- - توانايەکی باشی هەيە لەمفاوەزات کردن.
- - توانايەکی باشی هەيە لەئيدارەدانی ململانێ.
- - خاوەنی ڕابردويەکی پاکە لەروی فەسادەوە.
- - تا ئێستا بەرگری لەپۆستەکەی کردوە لەگەل بونی دەنگی نارازی.
د.بەرهەم: خاوەنی ئەم خاڵە پۆزەتيڤانەيە:-
- - خاوەنی پەيوەندييەکی قوڵە لەگەل جەمسەرە بەهێزەکانی سياسەت کردن لەدونيا.
- - خاوەنی بەشێک لەشەقامە لەتەواوی کوردستان.
- - لای بەشێک لەخەڵکی بەکەسی يەکەمی مفاوەزات ئەژمار دەکرێت لەکوردستان.
- - لەدەرەوەی ئايدۆلۆژيا و ناوچەگەری سياسەت دەکات.
- - بەهۆی بەرپرسيارێتی لەبەغدا خاوەنی تۆرێکی باشی پەيوەندييە لەگەل سياسەت و فيگەرەکانی لەعێراق.
عەلی باپير: خاوەنی ئەم خاڵە پۆزەتيڤانەيە:-
- - بەتوانای خۆی و لەماوەيەکی کەمدا بوەتە عەلی باپير.
- - ئەزمونی هەردوو کاری چەکداری و سياسی کردوە.
- - دەتوانێت ستراتيژ و تاکتيک بگۆرێت بەپێی ويستی قۆناغەکان.
- - گۆرينی وتاری لەدينی بۆ سياسی و ئيسلاحی.
- - خاوەنی بەشێک لەشەقامی ئيسلامی وناڕازييە.
26. خاڵی نێگەتيڤ
سەيد عومەر:
- - خاوەنی پێگە نيە لەشەقامدا.
- - قەبوڵکراو نيە لەلايەن بەشێک لەسياسەتمەدرانی و لايەنگرانی ڕاديکالی گۆران.
- - ڕکابەری بەهێزی هەيە لەقيادەی گۆران.
- - نەبونی توانای برياردانی خێرا.
- - خاوەن توانای نوسين و وتاربێژی و مانۆری سياسی نيە.
د.بەرهەم:
- - بەرپرسيارێتی بەشێکی خراپی ئەدای حکومەت هەڵدەگرێت ئه و کاتە سەرۆکی حکومەت بوە.
- - بونی چەند دۆسييەکی گەندەڵی ئه و کاتەی بەرپرسيارێتی هەبوە.
- - نەبونی ئەنجام لەهەندێک مانۆرەکانی.
عەلی باپير:
- - دەرنەچون لەبازنەی ئيسلامی و عەلمانی.
- - باوەرنەبون بەديموکراسی (لەئاستێکی مامناوەند).
- - ئەداکردنی هەندێک مانۆر وەک ستراتيژ لەکاتێکدا تاکتيکە!
- - خانەنشين بونی وەک بەرێوەبەری گشتی ئەگەرچی ئه و پۆستەی وەرنەگرتوە.
- - وتاردانی سياسی بەزمانی ئاينی.
- - نەبونی پرۆژەی جدی بۆ تێپەراندنی قۆناغەکان.
خولاسە:
هيچ کام لە (کۆمەڵی ئيسلامی و بزوتنەوەی گۆران و هاوپەيمانی بۆ ديموکراسی و دادپەروەی) بەتەنيا ناتوان کاريگەری دروست بکەن، بەڵام:
- بونی بزوتنەوەی گۆران وەک هەڵگری دەنگێکی ئێجگاری زۆری شەقام و سەدان سەرکردوە و کاديری زرنگ.
- بونی کۆمەڵی ئيسلامی وەک هێزێکی خاوەن دەنگ و هەڵگری ئومێدی شەقامی ئيسلامی کوردی.
- بونی د.بەرهەم وەک کەسايەتيەکی کاريگەر و خاوەن پەيوەندی جيهانی و عێراقی.
دەتوانن باشتر بن لەئێستا!