شارۆچکەیەکی ئیدارەی ڕاپەڕینە لە پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
حاجیاوا (129کم) لە شاری سلێمانی، (96کم) لە شاری #هەولێر#، (13کم) لە شاری #ڕانیە#، (6کم) لە شارۆچکەی #چوارقوڕنە#، (6کم) لە شارەدێی #سەروچاوە# دوورە.
$ناو$
حاجیاوا وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (حاجی+ئاوا)، حاجی: لە وشەی حەجی زمانی عەرەبی وەرگیراوە، کەسێک بچێت فەریزەی حەج جێبەجێبکات دوای ئەوە پێشگری وشەی حاجی وەردەگرێت و دەبێتە نازناوی.
ئاوا کورتکراوەی وشەی (ئاوای یان ئاوەدان)ی زمانی کوردییە دەدرێتە پاڵ ھەندێک وشە بۆ ناونانی شوێن. گوایە حاجیاوا کاتێک درووستکراوە لەلایەن حاجییەکەوە درووستکراوە لەوەوە ناونراوە حاجیاوا.
$جوگرافیا$
شارۆچکەی حاجیاوا ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم شارۆچکە و شارەدێیانە: لە باکوورەوە شارەدێی #سەرکەپکان# و سەروچاوە، لە باشوورەوە شارەدێی چوارقوڕنە، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارۆچکەی ڕانیە، لە ڕۆژاواوە شارەدێی #سکتان#.
ھەروەھا حاجیاوا بەم ھاوسنووری ئەم گوندانەیە: (ئستریلان، گەرمکەداڵ، تاقۆڵان، گردی تلێ، کفرەدۆڵی خواروو، قوڕەبەرازە، زنگزنگە و گردجان).
$مێژوو$
شارۆچکەی حاجیاوا لە سەرەتادا ئۆردووگایەکی زۆرەملێ بوو بۆ ئەو گوندانە سەر سنوور کە ڕاگوێزران درووستکرا، حاجیاوا لە زەوی گوندی حاجیاوای کۆندا درووستکرا بۆیە ھەمان ناوی لێنرا.
لە دوای ڕاپەڕین، حاجیاوا وەک خۆی مایەوە و ساڵ بە ساڵ فراوانتر بوو، حاجیاوا لە 21-07-1999 بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی ئیدارەی سلێمانی، #کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی# بوو بە ناوەندی شارەدێی حاجیاوا.
لە 22-02-2022 ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردبوو، تێیدا ڕایگەیاندبوو کە لارییان نییە لەسەر بە شارۆچکەکردنی شارەدێی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی. بە فەرمانی ھەرێمی لە نووسراوێکدا کە واژووی #مەسڕوور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە، بە ژمارە (113) لە 21-04-2022 بڕیاردرا بە ھێنانەکایەی شارۆچکەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و شارەدێی حاجیاوا بووە ناوەندی.
$فەرمانگەکانی حاجیاوا$
بەڕێوە بەرایەتی شارەدێ
سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا
یاریدەدەرێتی ئاساییشی حاجیاوا
بنکەی پۆلیسی حاجیاوا
بنکەی پۆلیسی ھاتووچۆ
بنکەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
بنکەی پۆلیسی دارستان
بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی
بنکەی پۆلیسی ماکۆک
فەرمانگەی کارەبا
فەرمانگەی دادنووس
فەرمانگەی پۆستەو گەیاندن
بەشی خۆراک
نووسینگەی گواستنەوە
فەرمانگەی ئاوی حاجیاوا
پەرتووکخانەی گشتی حاجیاوا
دارایی حاجیاوا
ھۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا
فەرمانگەی تاپۆ
بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن
نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا
مەڵبەندی تەندرووستی شەھید حسێن بەستەستێنی
بنکەی تەندرووستی کانی ماران
بنکەی تەندرووستی خواروو
بنکەی تەندرووستی کفرەدۆڵ
نووسینگەی زانیاری
مەڵبەندی کێش کردنی حاجیاوا
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی حاجیاوا
$بەڕێوەبەرایەتی شارەدێ$
حاجیاوا لە 21-07-1999 بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە شارەدێ. لە 06-11-1999 یەکەم بەڕێوەبەری شارەدێ بەڕێز (محەمەد ابراھیم) دەست بەکاربووە. لە 17-05-2004 دووەم بەریوەبەری شارەدێ بەڕێز (ڕەمک ڕەمەزان قادر) دەست بەکار بووە. لە 08-12-2010 سێیەم بەڕێوەبەری شارەدێ (نەھرۆ سەردار محەمەد) دەست بەکار بووە، و لە ساڵی 2013 و (ئەزوەر جەعفەر بابکر) بەڕێوەبەری شارەدێیە، لە ساڵی 2004دا خاوەن ھەشت فەرمانگە بووە، ئێستا حاجیاوا خاوەنی (31) سی و یەک فەرمانگەیە.
$شارەوانی حاجیاوا$
لە ڕێکەوتی (16-03-1997) دەستی بە کار کردووە وەکوو لقێکی خزمەتگوزاری سەربە شارەوانی ڕانیە کە تەنیا کاری پاککردنەوەی شاری لە ئەستۆ بووە، بە ڕێز (عەبدولڕەحمان مەحمود) بەپرسی ئەو لقە بووە، و (سلیم بایز) ژمیریاری ئەو لقە بووە، بە فەرمانی وەزاری ژ (2978) شارەوانی حاجیاوا کراوە بە پلە (2) دوای ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی پارێزگای سلێمانی.
لە ڕێکەوتی 03-02-2000 (عەبدولڕەحمان مەحمود) وەکوو سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانی ھەڵبژێردرا پاشان لەسەر داوای شارەوانی بە فەرمانی وزرای ژ (4120) کراوە بە شارەوانی پلە (1) ئەوانی تا ئێستا سەرۆکی شارەوانیان کردووە تاکوو ئێستا ساڵی (2017) بریتییە لە (عەبدولڕەحمان مەحمود حمە، خزر حاجی ڕسول، عباس ئەحمەد عباس، ئەحمەد عەلی ئەحمەد، خالید خدر ابراھیم). ناوەندی شار (قەزا) لە چەند گەڕەکێک پێک دێ کە ژمارەیان (15) گەڕەکە (1-تێکۆشەر 2-دابان 3-ڕاپەڕین 4-پێشەوا 5-سەردەم 6-ئازادی 7-شەھیدان 8-ماکۆک 9-دەروازە 10-نەمرود 11-فەرمانبەران 12-چوارچرا 13-5ی ئازار 14-کوردستان 15-شیشار.[1][2]