یەک لە گوندەکانی شارەدێی #حاجیاوا#ی شارۆچکەی #ڕانیە#ی پارێزگای #سلێمانی#یە لە #باشووری کوردستان#.
کانی ماران مێژوویەکی کۆنی هەیە چەندین گردی لێ دۆزراوەتەوە چەندین شتی کۆنی تر، سەبارەت بە مێژووەکەی ئامارێکی وردمان لەبەردەست نییە دەربارەی ئاوەدانکردنەوەکە بەڵام بەپێی قسەی پیاوە بەتەمەنەکان بێت مێژوویی ئاوەدانکردنەوەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (500)ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بنەماڵەیەکەوە ئاوەدانکراوەتەوە بەناوی بنەماڵەی (مەلا عەلی).
چەندین گردی لێ دۆزراوەتەوە کە سەرەکیترینیان گردی (مەلا عەلی)یە، وە چەند گردێک دەوریان داوە کە ناوەکانیان (گردی زێندین، گردی ئاش، گردی مام سەعید، گردی قەبرستان، گردی کەروێشک)ە. هەروەها ئەشکەوتێکی تریشی لێیە بەڵام ئێستا داڕووخاوە بەناوی ئەشکەوتی (کاک مەلا)، هەروەها ڕێگایەک لە پشت گردی مەلا عەلی هەبووە و گوندەکەی بەستۆتەوە بە شاری ڕانیە، وە سەرەڕای ئەمەش دارێکی کۆنیی لێ بووە بە ناوی داری (مەلا وسوو).
ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بیشەڵان و گژوگیا و شوێنی سەخت و بوونی ماری زۆر بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە.
خوێندن و خوێندەواری لە گوندەکەدا:
دامەزراندن و بەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندن لەم گوندەدا مێژوویەکی تاڕادەیەک کۆنی هەیە لەچاو گوندەکانی دەوروبەر لێرەدا دەمانەوێت ئاشناتان بکەین بە ڕەوتی خوێندن لە گوندەکەدا: بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1958 خوێندنگە کراوەتەوە لە گوندەکەدا و بە دەستپێشخەری بنەماڵەی (مەلا عەلی)، لە سەرەتادا تەنیا چەند قۆناغێکی تیایدا کراوەتەوە دواتر بەتێپەڕبوونی کات قۆناغەکانی تری لێ کراوەتەوە لە ئێستاشدا قۆناغەکانی بنەڕەتی و ناوەندەی و ئامادەیی تێدا هەیە.
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (Birmand Azad) سەبارەت بە (گوندی کانی ماران ) لە: 06-24-2024
[1]