$باکووری کوردستان$
- لە سەر ڕێگای نێوان #دەرسیم# بۆ ئەرزینجان لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورک تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە یەکێک لە گوندەکانی شاری #سەوڵاوا# مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکان هەر دوو دەستی لە دەست دا.[5]
$باشووری کوردستان$
- نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی لە دەستی #داعش# ڕزگارکردنی سێ منداڵی ئێزدی لە سوریا ڕاگەیاند.[1]
- کۆپی ئەنجامی چەند وێستگەیەکی حەویجە و دەوروبەری ئاشکرابووە و تێیدا یەکێتی نیستیمانی کوردستان زۆرینەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتی بەدەستهیناوە.[1]
- بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی #حەشدی شەعبی# لەنزیک زنجیرە چیای #حەمرین#، 5 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.[1]
- لەنێوان کاژێر 10:00 بۆ کاژێر 11:00ی ئەمشەو، بنکەی دەنگدانی ئاشتۆکان لە سنووری قەرەتەپه و بنکەی دەنگدانی شێخ باوە لە گوڵاڵە هاوەنباران کران.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #یەپەگە# ڕایگەیاند کە لەماوەی 9 ڕۆژدا 15 سەرباز و جەتەی تورکیا لە #عەفرین# کوژراون.[2]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە لە 11 یەمین ڕۆژی کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە، گەیشتنە کەناراوەکانی ڕووباری فورات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە سەر وێبسایتی چەینچ دۆت ئۆرگ کەمپەینیک بە ناوی بۆ هەڵژاردنێکی یەکسان و بی خەوش و ئازاد، با #سەلاحەدین دەمیرتاش# ئازاد بکرێت دەستیپێکرد و دەیانویست 5 هەزار ئیمزا کۆبکەنەوە، بەڵام لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زیاتر لە 5 هەزار ئیمزایان کۆکردەوە.[2]
- حکومەتی ئەمریکا ئەبلوقەی خستەسەر شەش کەسایەتی و سێ کۆمپانیای ئێرانیی بەهۆی پەیوەندیی بازرگانییان بە سوپای پاسدارانەوە، ئیماراتیش چەند کەسایەتی و کۆمپانیایەکی ئێرانیی بایکۆت کردووە.[3]