ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی
لایەنە پەیوەندارەکان
بەداخەوە، ڕۆژی 12 ئایار بە ناوی دیموکراسی و دەنگی خەڵکەوە ساختەکاریەکی گەورە لە پڕۆسەی هەڵبژاردن کرا، دەستی غەدری ساختەکاران گەیشتە دەنگەکانی خەڵک و بەویستی پاوانخوازی و خۆسەپێنی دەسەڵات یاری بە ئیرادە و دەنگی جەماوەر کراوە.
ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە واژوومان کردووە، داوا لە رای گشتی دەکەین، ڕازی نەبن یاری بەدەنگەکانتان بکرێت، هەروەها داواش لەلایەنە ناڕازییەکان دەکەین پەلەبکەن تا پێکەوە ڕێگچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەو میحنەتەی بەناوی هەڵبژاردن و دیموکراسەتەوە بۆ خەڵک درووستکراوە و هەموو تواناو هێزیان یەکبخەن تا پێکەوە بەر بەم کاری ساختەکارییە بگرن و کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ڕەتبکەنەوە و ڕازی نەبن بەم ستەمە کە بەئاشکرا لە دەستی پیلانگێرییەوە بەڕێوە دەچێت، هەروەها داوا لەکۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەین پەلەبکەن لەبەر گرتن بەم ساختەکارییە کە وێنەی کەم بووە لە کاری تەزویر و ساختەکاری لە ناوچەکە و کوردستان.
لە کۆتاییدا ڕووی دەمان دەکەینەوە کونسڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کە لەم پێشێلکارییە بێدەنگ نەبن و بێنە سەر خەت، چونکە کاری ساختەکاریی لەم چەشنەو دەستکاری ئاشکرا لە ئاکامی هەڵبژاردنەکان، ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوەو ئەگەری ئەوەهەیە کە ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی فیتنەیەکی گەورە لە ناوچەکە و کۆی پڕۆسەی سیاسی بخاتە بەردەم مەترسیەک کە دواتر کۆنترۆڵکردنی ئاسان نەبێت میللەتەکەمان تووشی وێرانەیەکی گەورە بکات.
ناوەکان:
1-نیاز حامد / چاودێری سیاسی
2-ئەرکان ڕەئۆف / مامۆستایی زانکۆ
3-شۆڕش ئەنۆر / ڕۆژنامەنووس
4-سەرخێڵ هاشم / ڕۆژنامەنووس
5-هیوا سەید سەلیم / نووسەر
6-فەرمان ڕەشاد / چالاکوان و ڕۆژنامەنووس
7-کوێستان محەمەد / پەڕڵەمانتاری خوولی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان
8-کەریم عەلی / ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی
9-ئەحمەد مەجید / چاودێری سیاسی
10-سالار مەحمود / مامۆستا و ڕۆژنامەنووس
11-بێستون ژاڵەیی / ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
12-فازیل ڕەفعەت / ڕۆژنامەنووس
13-کامەران وریا قانع / نووسەر
14-دیاری حاجی عومەر / بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە کۆمیسیۆن
15-حسن جیهاد / پەڕڵەمانتاری خوولی پێشووی پەڕڵەمانی ئێراق
16-قادر ئیسماعیل / مامۆستا و ڕۆژنامەنووس
17-سەربەست نەریمان / ڕۆژنامەنووس
18-ڕەنج گڕاوی / چالاکوان
19-جەوهەر شکور / سیاسی
20-کاروخ عومەر / ڕۆژنامەنووس و مامۆستا
21-پ. د. سالار باسیرە
22-گۆران جەلال / پارێزەر
23-هەندرێن شێخ ڕاغب / ڕۆژنامەنووس
24-هەڤاڵ عەبدوڵڵا / مافپەروەر
25-بێکەس قادر / پارێزەر
27-یعقوب کاکل / چالاکوانانی بواری مەدەنی
28-احسان سلێم / چالاکوانی سیاسی
29-هێلینا چیا / چالاکوانی سیاسی
30-ناریمان ڕەشید / کاندیدا هاووپەیمانی، #دهۆک#.
31-مەسعود عەبدولخالق / پسپوری سیاسی، #هەولێر#.
32-دکتور ڕعد / ماموستای زانکۆ، هەولێر
33-ماوستای مافپەروەر حەمید حەسەن تێلی، دهۆک
34-ئاکۆ محەمەد مەحمود/مامۆستا
35-تەهە ئەمین کارمەندی کتابخنەی ڕێونن لە شاری مالمۆ
36-غریب جەمیل عەلی / چالاکوانی سیاسی
37-ئەمیر گوران / ڕۆژنامەنووس
38-هیوا ئەحمەد کەریم / ڕۆژنامەنووس
39-اسماعیل شاهین / وەرگێپر و ڕووناکبیر، دهۆک
40-ئەکرەم خالید عەبدولکەریم، سەید ئەکرەم / نووسەر، دهۆک
41-علی ئورەماری / ڕۆشنبیر، دهوک.
42-وژدان عیسی موسی / پسپوری پەروردەیی، دهوک.
43-ئەڤراز عەبدوڵڵا / چالاکڤان، دهۆک.
44-لیلا جەمال محەمەد / بێژەر، #سلێمانی#.
45-تیب موعتسم / چالاکوانی سیاسی
46-بێخال ڕێباز حەسەن حسێن / ئابووریناس،
47-هەولێر شورش امین / چالاکی سیاسی، سلێمانی.
48-نزار بێجانی / چالاکی سیاسی، زاخۆ.
49-#بڕوا ستار# / چالاکی مەدەنی
50-عەبدوڵڵا حەسەن ئیسماعیل
51-کارزان کەریم / ڕۆژنامەنووس
52 -هێمن مامەند / ڕۆژنامەنووس
53-شیلان عوسمان / مافپەروەر
54-کەمال ڕەئوف / ڕۆژنەمەنووس
55-ئاکۆ محەمەد
56- #عەلی حەمە ساڵح#
57- ئیبراهیم عەباس / ڕۆژنامەنووس، هەولێر
58- بەهرۆز جەعفەر / نووسەر و لێکۆڵەر
59-شێروان حەمە غەریب / مامۆستا و کاندید
60-دڵشاد مەلا / ئەفسەر
61-شیروان شیروانی / ڕۆژنامەنووس
62-ئارام مەحمود / ڕۆژنامەنووس
#14-05-2018#