بسم الله الرحمن الرحیم
جارێکی دیکەش ساخته و فرت و فێڵ، بەڵام بەمۆدێلێکی نوێ!!
خەڵک و جەماوەری کوردستان و عێڕاق!
بەداخ و حەسرەتێکی زۆرەوە، جارێکی دیکەش دەستی ساختەکاریی و تەزویرو کودەتا کردن بەسەر ئیراده و دەنگی ئازادانەی ئێوەدا، لەقۆڵی بڕیار بەدەست و خاوەن هێزەکان و وابەسته و دابەستەکانیانەوە، هاتەدەرو بەپێی ژمارەیەکی زۆر بەڵگه و دیکۆمێنتی سەلمێنەرو نکووڵیی لێنەکراو، بەچەندان شێوازی جۆراو جۆر، فێڵ و ساختەکارییەکی بێڕەزا، بەقازانجی خۆیان و بەزیانی ئەوانەی دەیانەوێ: کۆتایی بەستەم و گەندەڵیی و قۆرخکاریی و خۆسەپاندن بهێنرێ، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا لە هەرچوار پارێزگای هەرێم: هەولێرو سلێمانیی و دهۆک و هەڵەبجەو، ناوچە جێناکۆکەکان، ئەنجامدراو، هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە وەک چۆن لەڕابردوودا بێ دەنگ نەبووین، لەمەش بێدەنگ نابینو، هەرچی پێمان بکرێ ئەنجامی دەدەین، بۆ ڕێگرتن لەستەم و ساختەکاریی و، بەرگریی کردن لە ئیراده و دەنگی ئازادانەی خەڵک و جەماوەر..
ۆسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ
دڵسۆزی هەموولایەک
#عەلی باپیر#
هەولێر
28/ شەعبان/1439
#14-05-2018#