لە ئەنجامی چالاکییەکانی دوێنێی گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە لە گردی لێلکانی باشوری کوردستان چوار سەربازی تورک کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە ناوچەی برادۆستەوە بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند، کە گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل دوێنێ لە گردی لێکان چالاکییان ئەنجامداوە و ژمارەیەک سەربازی تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کوژراون و برینداربوون.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، کە دوێنێ کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکان لە گردی لێلکان چالاکییەکی بەقەناسیان لەدژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون.
هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورک بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە، هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستووەتەوە.
سەرچاوەکان ئاشکراشیان کرد، کە هەلیکۆپتەرەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەستڕێژی گوللەیان لە ناوچەکە کردووە.
جێگای ئاماژەیە، کە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە هێشتا لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.
[1]
15-05-201815-05-2018