هاوڵاتیانی کوردستان
دەنگدەرانی ئازیز
پێشمەرگە، پۆلیس، ئاسایش، فەرمانبەران، مامۆستایان، سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان.
هەرێمی کوردستان لەبەردەم قۆناغێکی چارەنوسسازی سیاسیدایه و هەنگاو بەره و هەڵبژاردنێک دەنێت کە ئایندەی ئەم هەرێمە لە عێراق دا دیاری دەکات.
بەشداری ئێوەی ئازیز لە پرۆسەی سیاسیدا و لە دیاریکردنی ئایندەدا لە ڕێگای بەشداری ئێوە دەبێت لە هەڵبژاردن و چونە سەر صندوقی دەنگدان و دەنگدانتان بە لیستی ژمارە 142ی گۆڕان.
بۆ ئەوەی گرەنتی بەشداربونت بکەیت لە هەڵبژاردن پێویستە هەر لە ئێستاوە هەموان سازو ئامادەبین، تەنها چەند ڕۆژێکی کەم لەبەردەست دا ماوە، داواکارین لە دەنگدەرانی خۆشەویست:
1. ئه و گەنجە بەڕێزانەی یەکەمجاریانە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن پێویستە سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنەوەی کارتەکان بکەن و کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
2. هەر دەنگدەرێکی بەڕٍێز لە پێش بەرواری 9/11/2017 تۆماری بایۆمیتری ئەنجامداوە پێویستە سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی کارت بکات و کارتی بایۆمیتری وەربگرێتەوە و بەپێچەوانەوە مافی دەنگدان دەفەوتێت.
3. ئه و بەڕێزانەی پرۆسەی بایۆمیتریان ئەنجام نەداوە یان لەدوای بەرواری 9/11/2017 ئەنجامیان داوە لە ڕێگای کارتی ئەلکترۆنی دەنگدەرەوە (کارتە کۆنەکە) کە لە هەڵبژاردنی پێشو دەنگیان پێ داوە، دەنگ دەدەن.
4. پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش ڕوبەروی فشاربونەتەوە بەوەی ناچار بکرێن یان کارتەکانیان لێ وەربگرن یان ناچاربکرێن دەنگ بە لایەنێکی دیاری کراو بدەین، لێرەوە داوا له و هێزە خۆراگرانە دەکەین نەکەونە ژێر هیچ فشارێکەوە ئەمانە تەنها بۆ ترساندنه و هیچ دەرەنجامێکی نابێت و لە سیستەمی هەڵبژاردندا هیچ کەس نازانێت کێ دەنگی بە کێ داوە، تەنها لەنێوان خۆتان و خوای خۆتاندایە.
لە کۆتایدا داواکارین بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و لیستی ژمارە (142) دوانەکەوین له و ئەرکە نیشتمانیه و بەره و سندوقەکانی دەنگدان بڕۆین.
#02-05-2018#