گەریلاکانی #هەپەگە# لە دەڤەری بارزان و گردی لێلکانی باشوری کوردستان و هەروەها لە #جولەمێرگ#ی باکوری کوردستان لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لەدژی سوپای تورک بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: هێزەکانمان دوێنێ لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شهید ئاگری دا چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، کاتژمێر 04:10 خولەکی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی لێلکانی ناوچەی برادۆست چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا، کاتژمێڕ 06:30 خولەکی ئێوارە لە گەلیی عەلی درێژی هەریمی برادۆست چالاکییەکی دیکە ئەنجام درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.
لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگیاند: هەر دوێنێ کاتژمێر 08:00ی شەو گەریلاکانمان لە گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزان لەدژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا، دوێنێ کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ لەسەر گردی شەهید سیداری سەربە مەسکانی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.[1]
#16-05-2018#