$باکووری کوردستان$
- پێنجەمین دانیشتنی دادگاییکردنی #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە سینجان بەڕێوەدەچێت.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی #گەرمیان# ڕایگەیاند، ئەو حەوت گەنجەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەیان لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکرد، لەلایەن دادوەرەوە بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانیکردن، سزادران.[1]
- بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی دەنگۆی دروستکردنی هێزی چەکدار لەلایەن #بزووتنەوەی گۆڕان#ەوە ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە هیچ حزب و لایەنێک نادرێت هێزی چەکداری دروستبکات.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147934/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=هەولێر: ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147934/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی #هەولێر# دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان، کە هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە لە شارەکە بوونی نییە.[4]
- لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە لێیان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، شۆفێرانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ #باشماخ# گردبوونەتەوە و ڕێگای هاتووچۆی تانکەرە ئێرانییەکانیان گرت.[4]
- یان کوبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بۆ عێراق داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات بەخێرایی دەستبکات بە لێکۆڵێنەوە لە سکاڵاکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.[3]
- لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسینگەی #حەیدەر عەبادی# سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد کە نوسراوێکیان ئاڕاستەی دەستەی نەزاهە کردووە سەبارەت بە هەندێک لادانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.[3]
- هاووڵاتیەکی کورد لە باشوری #کەرکووک# لەلایەن چەکدارانی #داعش#ەوە ڕفێندرا. وتیشی ڕفیندراوەکە کورده و ناوی شڤان محەمەد وادییه و خەڵکی ناوچەی حەفتەغارە لە #داقوق#.[3]
- لە ڕێگای هەولێر - بێستانە ژنێک بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، گوللەیەک لەسەری دراوە و کوژراوە.[2]
- 22 ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی ڕایانگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو دژی ئەنجامی هەڵبژاردن خۆپشاندان ئەنجامدەدەن، داواشیان کرد بەرپرسانی کۆمسیۆن دادگایی بکرێن.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان دەکەن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیاکان بڵاویانکردەوە کە #عادل موراد#، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوايی کرد. پاشتر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەتیف نێروەیی دەربارەی باری تەندروستی عادل موراد لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە دۆخی تەندروستی عادل موراد باش نیە و هێشتا لەژیاندا ماوە.[2]
- نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و دروستبوونی شەڕێکی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی سووریا کە حەوت ساڵە بەدەست شەڕی نێوخۆوە دەناڵێنێت.[1]
- دوێنێ شەو خێزانێکی کورد کە دانیشتووی #ڕانیە#ن و لە سێ کەس پێکهاتوون کە ژن و پیاوێک و منداڵێکن، لە وڵاتی فەڕەنسا سواری (بارهەڵگر) دەبن و بەنیازبوون لەو وڵاتەوە بچنە وڵاتی بەریتانیا. ئەوەشی ڕاگەیاند، بەڵام بارهەڵگرەکە بە هەڵە دەچێتە وڵاتی بەلجیکا و لەکاتی دابەزینیان لەو وڵاتە پۆلیسی بەلجیکا تەقە لە خێزانەکە دەکەن و منداڵێکیان بە ناوی مەودا کە تەمەنی سێ ساڵە کوژراوە و دایک و باوکی منداڵەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.[5]