ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی لە 15و16ی گوڵا/25و26 بانەمەڕ بەیاننامەێکی بڵاو کردەوە و ئەم زانیارییانەی خستە ڕوو:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، لە ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگدا هێزەکانمان لە ئێوارەی 15ی گوڵان/25ی بانەمەر لە کاتژمێر 19:20 خولەکدا هێزەکانی سوپای تورکیایان کە لە سەر ڕێگەی پاراستنی نێوان بنکەی سەربازی-ی تەسێ وگردی هەفتکان-ێ جموجووڵیان دەکرد، کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سوپای تورکیا درا، ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
'ئۆتۆمبێلی سەربازی لە جۆری زیرخ تێکشکاوە، 9 ئەندامی تیمی تایبەتی سوپای تورکیا کوژران'
شەوی هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر 20:00 دا گەریلاکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری(زیرخ)-یان لە نزیک گەڕەکی شاپان-ی شەمزینان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا زرێخەکە تێکشکا و 9 ئەندامی تیمی تایبەت کوژران.
'لە دەرسیم 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دا، هێزەکانمان لە 16 گوڵان/26ی بانەمەڕ لە کاتژمێر 13:30 خولەکدا لە دژی بنکەی سەربازی دەرەوڤا-ی ناوچەی قیسل-ی سەر بە دەرسیم چالاکییان ئەنجامدا. گورزی سەخت لە سەنگەرەکان و حەشارگەکانی دوژمن درا و لە ئەنجامدا 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران وسەربازێکی دیکەش بریندار بوو.[1]
#17-05-2018#