کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
ئەندام و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ #عادل موراد# ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنەکەمان، ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) ڕادەگەیەنین، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و خانەوادە و هاورێ و هاوسەنگەرانی و کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی و جەماوەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەی بین.
#18-05-2018#