بۆ خانەوادەی سەربەرزی هەڤاڵی نەمر #نەوشیروان مستەفا#
سڵاوێکی گەرم
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی کاکە نەوەی تێکۆشەر و ڕۆشنبیر جارێکی تر لە ناخەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی هەموو لایەک دەکەم ,. کاک نەوشیروان لەگەڵ ئەوەی کە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بوو لە هەمان کاتدا کاراکتەرێکی بەهێزی گۆڕەپانی سیاسی وکوردایەتیش بوو.
کاک نەوشیروان جیا لەوەی کە لە ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتی شاخدا لە سەرکردایەتی یەکێتی ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە ئەندازیار و نەخشە داڕێژەری ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991ی گەلی کوردستانیش بوو کە بووە خاڵی وەرچەرخانی شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی گەلی کوردستان. هەربۆیەکۆچی ناوادەی ئەو سەرکردە خەباتگێڕە زیانێکی گەورەبوو لە خەڵکی کوردستان و بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان کەوت.
ئەمڕۆش لە پاش ئەو هەموو قوربانی دانو ماندووبوونەی کە تێکۆشەران و خەڵکی ستەم دیدەی گەلی کوردستان و لە پاش ئەو هەموو ماڵوێرانیەی کە گەلەکەمان لەسەر دەستی دوژمنان بینیویانە بەڵام دەبینین کەوا هێشتا وەزعی سیاسی کوردستان بە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و هەستیاردا تێدەپەڕێت , بۆیە داواکارم لە هەموو لایەک لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیەکانمان هەڵبدەینەوە و بەرژەوەندیە حیزبی و کەسیەکان وەلا بنێین و بە گیانی هەستکردن بە مەسئولیەتی سەرشانمان و بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان کار بۆ هێنانەکایەی یەکڕیزی ناوماڵی کورد و ئاشتەوایی نیشتمانی و یەک گووتاری سیاسی کوردانە بکەین و وەک یەک تیم و بە یەکگرتوویی پێکەوەمان بچینە بەغدا و کار بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکەین , هەر بەو کارەش ڕۆحی پاکی کاکە نەوە و تێکڕای شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەرفرازی گەلەکەمان ئاسوودە دەبێت.
نەمری بۆ ڕۆحی بەرزەفڕی کاک نەوشیروان مستەفا
هەزاران سڵاویش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان
براتان
#کۆسرەت ڕەسوڵ# عەلی
#19-05-2018#