دواڕۆژ، #عیماد جەباری#
هاوپەیمانی عەرەبی لە #کەرکووک# و مانگرتووانی تورکمان بەجیا سکاڵاکانیان و داواکاری دەنگدەرانیان دەگەیەننە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجامی هەلبژاردەکانیشیان ڕەتکردەوە، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەڵێت 10 پێشێلکاریان داوەتە UN.
راکان سەعید پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت و کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانی عەرەبی شەوی ڕابردوو لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەدەستهێنانی سێ کورسی وەکو ئەوەی کۆمسیۆن بڵاویکردەوە قەبارەی ڕاستەقینەی عەرەبی کەرکووک نییەو تانەو نیگەرانی و سکاڵاکانیشمان دەگەیەنینە هەموو لایەک تاوەکو چارەسەرێک بدۆزنەوە.
داوای لەنەتەوەیەکگرتووەکانیش کرد دەستتێوەردان بکات و چەند خاڵێکیشی خستەڕوو وەکو دیارترین پێشێلکارییەکانی کۆمسیۆن.
1- بەشی هونەری نوسینگەی کەرکووکی کۆمسیۆن ڕۆژێک بەر لەهەڵبژاردنی تایبەت یاری بە sd ramی ناوەندەکانی هەڵبژاردن کردووە.
2- یاریکردن بەسیستمی ئامێرەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی ڕوون لەهەڵبژاردنی تایبەت دەرکەوت، سەرەڕای سکاڵاکانمان، بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو.
3- چاودێرەکانمان سکاڵایان پێشکەشکردووە، بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە.
4- 85 سکاڵامان تۆمارکردووە و تاوەکو ئیستا وەڵام نەدراوینەتەوە.
5- 232 وێستگە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی نەکراوە بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی کۆمسیۆنەوە.
6- دوبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی 75 وێستگەی گوماناوی کە ئێستا لەکۆگاکانی کۆمسیۆنی کەرکووکە.
7- بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن وێنەی کارتەکانی دەنگدان بەهیچ لایەنێکی سیاسی نەدراوە.
لەلایەکی دیکەوە بڕیارە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئایار وەفدێکی مانگرتووانی کەرکووک سەردانی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن و سکاڵای هاووڵاتیانی ڕادەست بکەن، سەبارەت بەیاریکردن بەدەنگی پیکهاتەی تورکمان.[1]
#20-05-2018#