ڕوونکردنەوەیەک بۆ گشت بینەرو بەڕێزەکانی فەیسبوک و هەرکەسیک کە ئەو وێنەیەی من و کچەکەم دەبینیت کە بە جل و بەرگی بوکێنییەوە بلاوم کردوەتەوە: بەڕێزان ئەوە کچە تاقانەکەمە چەند وێنەیەکی خۆم وکچەکەم بلاو کردەوە لە مناڵی هەتا ڕۆژی شوو کردنی بەلام ئێستا هەندێک کەس قسەی نەشیاو بەرامبەرم دەنوسن و وادەزانن کە ئەوە وێنەی بوک و زاوایە بەریزان تکایە لە خوا بترسن تکایە بەم ڕیشی سپی و مێزەری سپی یەوە گالتەم پێ مەکەن من بۆیە ئەو وینە یەشم لە ڕیزی ئەو وینانەدا بلاو کردەوە تا سۆزی باوکیتیم دەرببڕم چەندە خۆش حاڵبووم بە شووکردنی کچەکەم، بۆیە داوای ڕیزو حورمەت گرتن لە هەمووتان دەکەم کە بەبێ حاڵی بوون لە بابەتێک یالە وێنە یەک لە خۆتانەوە شت مەنوسن و بلاو مەکەنەوە جارێکی تر ڕێزم هەیە بۆ هە مووتان و چاوی کچەکەم ماچ دەکەم و داوای لێبوردنی لێ دەکەم دیارە ئەم ئینتەر نێت و فەیسبوکە بووە بە هۆکاری تیکدانی شیرازەی کۆمەلایەتی لە ولاتی ئیمەدا، تکایە لێم وەربگرن و لیم قبوڵ بکەن ئەو وێنەیەی من لەگەڵ ئەو بووکە بچوکەدا کچەکەمە من لە سالی 1986 وە تەنها دایکی ئەو کچەم هاوسەرمە لەگەڵ ڕێزی مامۆستا طاهر بامۆکی دا بۆ هە موو لایەک
6 ڕەمەزانی 1439
#22-05-2018#
#هەڵەبجە#