دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە پیلانەکانیان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین و تا ئێستا هەزار و 139 خانەوادەی چەتەکانیان لە عەفرین جێگرکردووە.
لە ڕۆژی 5ی ئایارەوە بۆ ئێستا هەزار و 139 خانەوادەی چەتەکان کە لە غوتەی ڕۆژهەڵات، دیمەشق، قەلەمون، دوومەر، بابیل، ڕستەن، تەلبیس و حومسەوە گوازراونەتەوە و لە ناوچەکانی جندرێس، شێراوا و ماباتا جێگرکراون.
لەلایەکی دیکەوە لەو شوێنانەی سوپای تورک تێیاندا جێگرە، هاتووچۆی هاوڵاتیان قەدەغەیە.
ئەو گوندانەی قەدەغەی هاتووچۆیان تێدا ڕاگەیەنراوە و چەتەکان و خانەوادەکانیان تێیاندا جێگرکراون بەم شێوەیەیە:
جندرێس:
تەلەف: قەدەغەی هاتووچۆی تێدا ڕاگەیەندراوە
کەفەرزەیت: چوار خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە
کانی گەورک: وەک ناوچەی تایبەتی سەربازیی سوپای تورک ڕاگەیەندراوە
قچووما: پێنج خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە
ئەشکانی ڕۆژهەڵات: سێ خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە براون بۆ ئەوە گوندە
گەورک: حەوت خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە
فەقیرە: پێنج خانەوادە لە حومس و پێنجیش لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە تێیدا جێگرکراوە
برجک: چوار خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە
مەسکی خواروو: خانەوادەیەکی چەتەکانی تێدا جێگرکراوە کە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەو براون بۆ ئەوێ
دێر بەلوت: 10 خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە لە حومسەوە براون بۆ ئەوێ
دیوان: 18 خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە
جەلەمە: 100 خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوە و 25یش لە حومسەوە تێیدا جێگرکراون
چەقالا: 40 خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە لە غوتەوە براون بۆ ئەوێ
شێراوا:
گوند شادیرا: شەش خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە
خەرزاویە: 200 خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوە و 15 لە دوما و سێیانیش لە دەوروبەری حەلەبەوە براون بۆ ئەو گوندە
برج عەبدوڵا: 50 خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە غوتەوە براون بۆ ئەو گوندە
باستا: 110 خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوە براون بۆ ئەو گونە
باسوفان: 50 خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە لە غوتەوە براون بۆ ئەوێ
برج حەیدەر: 30 خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە لە غوتەوە براون بۆ ئەوێ
بەراد: 20 خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە لە غوتەوە براون بۆ ئەوێ
برج سلێمان: هەشت خانەوادەی چەتەکانی تێدا جێگیرکراوە کە لە غوتەوە براون بۆ ئەوێ
ماباتا:
میرکان: 50 خانەوادە لە غوتەوە براون بۆ ئەو گوندە
ساریا: چوار خانەوادە لە غوتەوە براون بۆ ئەوێ
هابۆ: نۆ خانەوادە لە غوتەوە براون بۆ ئەو گوندە
شەیتانە: شەش خانەوادەی چەتەکانی تێیدا جێگرکراون
گەورکی خواروو: سێ خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوە براون بۆ ئەوێ
گەورکی سەروو: چوار خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوە براون بۆ ئەو گوندە
عەربا: 18 خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوبراون بۆ ئەو گوندە
بەدینا: 23 خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوە براون بۆ ئەو گوندە
دملییە: نۆ خاەوادەی چەتەکان لە غوتەوە برون بۆ ئەو گوندە
گومروک: 13 خانەوادەی چەتەکان لە غوتەوە براون بۆ ئەو گوندە[1]
#22-05-2018#