لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی #هەپەگە# لە باشور و باکوری کوردستان، نۆ سەربازی سوپای تورک کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی چەند چالاکیی گەریلاکانی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 09:0ی بەیانی گەریلاکانی یەژاستار لە گردی لێلکان چالاکییەکی بەقەناسیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران، گەریلاکانمان کاتژمێر 06:30 خەلەکی ئێوارە لە گەلیی عەلیدرێژی سەربە لێلکان چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانراوە.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: گەریلاکانمان کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی دوێنێ لەسەر گردی ئەڤدلکۆفی لەدەڤەری برادۆست چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ لە چەلێی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: کاتژمێر 07:00ی سەرلەبەیانیی دوێنێ لە دەوروبەری خۆزادی سەربە دەرسیم چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران و یەکێکی دیکە برینداربوو.
لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 3ی ئایار ڕامانگەیاندبوو کە لە دێریکی سەربە میارانی خارپێت شەڕێک ڕوویداوە، ئاگادارکراوینەوە کە لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.[1]
#23-05-2018#