ئەمڕۆ لەگەڵ نزمبوونەوەی بەهای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوی خۆیدا و بەهای 100 دۆلار لە 500 لیرەی تورکی نزیک بۆوە، بانکێکی ئەڵمانی پیشبینی دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی تورکی دەکات.
لەو بارەیەوە تاتا گۆسە، شیکەرەوە لە بانکی (کۆمێرتسبانک)ی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سەرباری دابەزینی لیرە بانکی ناوەندیی تورکیا ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتۆتە بەر.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بانکە ئەڵمانیەکە لەو بڕوایەدایە بانکی ناوەندی تورکیا ناتوانێت چاوەڕێی کۆبونەوەکەی 7ی حوزەیران بکات بۆ زیادکردنی سو.
بە وتەی گۆسە، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی تورکیا مانگی ڕابردوو دەیتوانی بە زیادکردنی سو ئاستی دۆلار/ لیرە بە 4،00 جێگیر بکردایە، ئەم سو زیادکردنەی ئێستا لە ئاستی 4،50 دەوەستێتەوە.
شیکەرەوەکە بڕوای خۆی نیشانداوە ئەگەر تامانگی حوزەیران چاوەڕێ بکرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێوشوێنە ئەوا چاوەڕێ دەکرێت 100 دۆلار بگاتە 600 لیرەی تورکی.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
#23-05-2018#