- 01-12-2018
- 30-11-2018
- 29-11-2018
- 28-11-2018
- 27-11-2018
- 26-11-2018
- 25-11-2018
- 24-11-2018
- 23-11-2018
- 22-11-2018
- 21-11-2018
- 20-11-2018
- 19-11-2018
- 18-11-2018
- 17-11-2018
- 16-11-2018
- 15-11-2018
- 14-11-2018
- 13-11-2018
- 12-11-2018
- 11-11-2018
- 10-11-2018
- 09-11-2018
- 08-11-2018
- 07-11-2018
- 06-11-2018
- 05-11-2018
- 04-11-2018
- 03-11-2018
- 02-11-2018
02-12-2018
- 03-12-2018
- 04-12-2018
- 05-12-2018
- 06-12-2018
- 07-12-2018
- 08-12-2018
- 09-12-2018
- 10-12-2018
- 11-12-2018
- 12-12-2018
- 13-12-2018
- 14-12-2018
- 15-12-2018
- 16-12-2018
- 17-12-2018
- 18-12-2018
- 19-12-2018
- 20-12-2018
- 21-12-2018
- 22-12-2018
- 23-12-2018
- 24-12-2018
- 25-12-2018
- 26-12-2018
- 27-12-2018
- 28-12-2018
- 29-12-2018
- 30-12-2018
- 31-12-2018
- 01-01-2019
باکووری کوردستان
- پارێزگاری دەوڵەتی تورکیا لە
ئامەدئامەد بە پاساوی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای دەوڵەتەکەی لە 37 دێ و لادێی ناوچەکانی لیجە و هێنێی ئامەد هاتووچۆکردنی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگارەکەی دەوڵەتی تورکیا، ئەو قەدەغەکارییە لە کاتژمێر 6ی ئەم بەیانییەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی تر قەدەغەکارییەکە بەردەوامیی دەبێت.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە شارۆچکەی چوار لە پارێزگای
ئیلامئیلام، شارەوانی داوا لە دانیشتووانێکی گەڕەکێکی ئەو شارە دەکات تاوەکو ماڵەکانیان چۆڵبکەن، لەدوای بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردووی سەرپێلی زهاو کە چواریشی گرتەوە، بەشێک لە هاونیشتمانییان ماڵەکانیان چۆڵکردووە.
[3]
- دوو هاووڵاتیی کورد به ناوەکانی کامیار عەبدوڵڵاهی، 30 تەمەن ساڵ و سەفەر ڕەحمانی تەمەن 35 ساڵ، به هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی هەنگەژاڵی شاری
بانەبانە، تووشی برینداربوونی لاق بوون. ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە کە خەڵکی گوندەکانی عەباس ئاوا و خوری ئاوا لە بەشی نەنووری بانەن، به هۆی سەختی برینەکەیانەوە گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە.
[6]
باشووری کوردستان
- بۆ چاککردنی سیستمی زانکۆ و چاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان، دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی کۆمپانیای پاککەرەوە بۆ ناو زانکۆ، خوێندکارانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی
سلێمانیسلێمانی لە بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆ گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
[1]
مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی کەمال موفتی
- مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی فەریقی یەکەم
کەمال موفتیکەمال موفتی بە ئامادەبوونی
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی ڕێکخەری
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان،
محەمەد حاجی مەحمودمحەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست،
فاروقی مەلا مستەفافاروقی مەلا مستەفا و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێ و کەسوکار و فەرماندەکانی هێزەکانی هەفتا و بەرپرسانی حزبی و حکومی لە گۆڕستانی ئابلاخ لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
[4]
- لە ژێر ناونیشانی 'پاراستنی کلتور و شوێنەوار لە ناوچەی ململانێ و شەڕ - کەیسی کۆمەڵی ئێزدی بەنمونە' پانێڵی هاوبەشی هەردوو
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و زانکۆی لیڤەرپوڵی بەریتانی بەڕێوەچوو، لە پانێڵەکەدا ئاماژە بەوەکرا، کە بەهۆی شەڕی
داعشداعشەوە زیاتر لە 70 شوێنەواری ئێزدی وێرانکراوە.
[5]
- لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی و سەنتەری یەکسانیی جێندەر و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، دیبەتێکی بەناونیشانی 'کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیا لە زیادبوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان' ئەنجامدرا. لە دیبەیتەکەدا وتاری هەریەکە لە زانکۆی سلێمانی، ڕێکخراوی UNFPA -ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها سەنتەری یەکسانیی جێندەر پێشکەشکران، دواتر کورتە فلیمێکی تایبەت بە کاریگەرییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نمایشکرا.[5]
- قایمقامێتی سلێمانی لیژنەی ژمارە 31مان ڕاگەیاند کە ئەم لیژنەیە تایبەتە بە کاری کرێکاران بۆ بەدواداچوونی سەلامەتی کرێکار لەشوێنی کار لەسەرجەم شوێنەکاندا کە کرێکار کاری تێدا دەکات. ڕاشیگەیاند: لەم لیژنەیەدا تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و سەندیکای کرێکاران تیایدا بەشدارن بەدواداچون دەکەن بۆ تەواوی ئەو شوێنانەی کرێکار کاری تێدا دەکات هەر جێگەیەک پێشێلی مافی کرێکاران بکات، بەپێی یاسا سزا دەدرێت.[1]

تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان: بە داخستنی بارەگاکەمان لە تێکۆشان ساردنابینەوە
- شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەریی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد و لەگەڵ هەریەکە لە یوسرا ڕەجەب، سەرکەوت شەمسەدین و بەهار مەحمود، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە. شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی لە کۆبوونەوەکەدا، یاداشتێکیان لەسەر داخستنی بارەگاکانیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێشکەشی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.[5]
- لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانیان بەرزنرخاند و داواشیان لە حکومەت کرد دۆخی ژیانیان باش بکات.[4]
- لە شارۆچکەی
کەلارکەلار، دوای پێنج ڕۆژ لە هێرش و فشاری هێزەکانی ئاسایش بۆ سەر بارەگای تەڤگەری ئازادیی، ئەمڕۆ بارەگاکەیان پێچۆڵکردن، تەڤگەری ئازادییش ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەوە کارێکی دوژمنکارانەیە و نابێتە هۆی وەستاندنی خەبات و تێکۆشانیان.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سمێڵکای نێوان هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگیرا ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕوباری دیجلە و دروستبوونی مەترسی لەسەر ئه و پردەی کە هەردوو بەشەکەی کوردستان له و دەروازەیەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.[1]
- بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لەنێو ڕووباری خابوور لەنێوان دەروازەی پێشخابوو لە باشووری کوردستان و دەروازەی سێمێلکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، کرێکارێکی کوردی ئێزدی خنکا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان