تۆبەی گورگ مەرگە
گورگ ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشت خۆرە بەتايبەت مەڕوماڵات، پێشينانی کورد زۆر گورگيان لەنێو پەند و دەربڕ و ئيديۆمدا بەکارهێناوە، مەگەر ئاژەڵی (گوێدرێژ) هێندەی (گورگ) لە قسەی نەستەق و پەند و ئيديۆمدا زياتر بەکارهێنرا بێت، بۆ نموونە (گورگی بالان ديدە، گورگی کەرخۆريش هەيە، گورگ نەخۆری دز نەبەر، گورگانە شەوێی بۆ دەکات، لەگەڵ مەڕ شين دەگات و لەگەڵ گورگيش گۆشت دەخوات).
لە ڕووی غەريزەييەوە تۆبەی گورگ مەرگی بۆ دانراوە، گورگ ناتوانێت بەبێ خۆراک ژيان بباتە سەر و بژێوی خۆيی و بێچوەکانی و گەڵەکەی دابين بکات، بۆيە ئەگەر تۆبەش بکات لەخواردنی مەڕوماڵات، تۆبەکەی تا ئه و سات و کاتەيە کە برسێتی تاوی بۆ دێنێ و ناچار تۆبەکەی دەشکێنێت و پەلاماری دونگ و گەروو و قەپۆزی مەڕو بزن و کاروبەرخ-ان دەدات و دەست دەکاتەوە بە کاری مەيل و ئارەزوو و پێشينەی خۆيی، ئينجا لێرەدا بووە بەدرکە و دەربڕی کوردەواری بۆ کەسێک کە نەتوانێت کارێکی قێزەون و نەگريس و زيانگەيەنەر بە دەوروبەر و خەڵکی تەرک بکات، يان کاری چەتەوڵی و ڕێگری و لاقەکردن و دەستڕێژی و گەڵاجاڕ سووتاندن و خەرمان ئاگر تێبەردان کاری هەميشەيی بێت زۆر زەحمەتە پێی تەرک بکرێت و ببێتە پياوێک يان مرۆڤێکی بەرماڵ لەکۆڵ بۆيە لە کوردەواريدا به و مرۆڤە نادسنانە وتراوە (تۆبەی گورگ مەرگە) واتە مەگەر بيکوژيت وەئەگەرنا کار و پيشەی خۆی نەتەرک دەکا نەوازيشی لێ دێنێت.