مانگا بە دزییەوە کەڵ ئەگرێ، بە ئاشکرا ئەزێ.
کەڵ ئەگرێ: مەبەست لە کرداری جووتبوونی گا و مانگا یان ڕەشەوڵاخە، گەر مانگا بەدزیی خاوەنییەوە کەڵ بگرێت، کاتێک کە زا، هەموو شتەک ئاشکرا دەبێت، مەبەست لەوەیە گەر تاوان بە دزییەوە ئەنجام بدرێت، لە کۆتاییدا هەر ئاشکرا دەبێت و تاوانبارە سزادەدرێت. [1]