$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی هەنێ-ی سەربە #ئامەد# سوپای تورکیا دەستی کردووە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی، شەوی ڕابردوو لەو ناوچەیە شەڕ ڕوییدا و لەئەنجامدا جەردەوانێکی سوپای تورکیا کوژرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 09:00 شۆفێری تەکسییەکانی شاری #کرماشان# لە بەردەم ئیدارەی تاکسیڕانی کرماشان دەستیان دایە مانگرتن و کاری گواستنەوەی هاووڵاتیانیان ڕاگرد. مانگرتنی شۆفێر تەکسییەکانی کرماشان ڕۆژێک دوایی مانگرتنی شۆفێر تەکسییەکانی شاری #بۆکان#-ی سەربە پارێزگای #ورمێ#-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە. هەروەها یەکێک لە مەبەستەکانی ئەو مانگرتنە پشتگیریکردن لە مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە زیاتر لە 10 ڕۆژە دژی بەرزبوونەوەی بەهای پارچەی بارهەڵگر و کەمیی کرێی بار مانیان گرتووە. پاش ئەوەی مانگرتنەکە دەستیپێکرد، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هەوڵیاندا بڵاوە بە مانگرتنەکە بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی خۆڕاگریی شۆفێرەکان بوونەوە.[1]
- دوو خوشکی خەڵکی شاری #مەریوان# بە ناوەکانی ئامێنە سەعیدی تەمەن 30 ساڵ و خەدیجە سەعیدی تەمەن 35 ساڵ، پێکەوە خۆیانهەڵواسی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.[5]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، 30 سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان لە سنووری شاری #شنۆ#دا گرت و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە هەرێمی #برادۆست# لە باشووری کوردستان، هێزەکانی گەریلا دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە. ڕاشگەیەندرا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەربەندی عەلی درێژ-ی سەربە هەرێمی برادۆست، چالاکیەکە ئەنجام دراوە و لە ئاکامیشدا لانیکەم 10 سەرباز کوژراون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147948/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=سەربازە تورکەکان لە گوندی بەرمیزە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147948/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ #کۆڵبەر#ێک بەناوی (#کەمال محەمەدی#) لەدایکبوی ساڵی 1992 و دانیشتوی گوندی سوراو لە #بانە#، لە پشتی گوندی #میشەڕۆ# کوژرا.[2]
- بەهۆی خراپی باری تەندروستی ژمارەیەکی زۆر لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی #هەڵەبجە# بەتایبەت ئه و بەرکەوتووانەی کە توانای سەردانیکردنی نەخۆشخانەیان نییە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڕیاریدا مانگانە دەرمان و چارەسەری پێویستیان بۆ دابین بکات.[2]
- ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا چوونەتە نێو گوندێکی باشووری کوردستان لە سنووری سۆران. قایمقامی قەزای سۆران دەڵێت، دوای ئێوارەخوانێک سەربازەکان چوونەتە دەرەوەی گوندەکە. کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران ڕاگەیاند، سەربازانی سوپای تورکیا هاتوونەتە نێوگوندی #بەرمیزە#، کە گوندێکی سنوورییە. سوپای تورکیا گوتوویانە بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵکەکە هاتوون و بۆ کێشە نەهاتوونەتە ناوچەکە.[3]
- بەهۆی دەرکەوتنی چەند چەکدارێکی #داعش# لەنێوان #کفری#-#خورماتوو#، هێزەکانی ئاسایشی #گەرمیان# و خورماتوو ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجامدەدەن.[2]
- لە بەرامبەر بریاری لەسێدارەدانی چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کودستان، ڕامین حسێن پەناهی، ئەمشه و گردبونەوەیەکی ناڕەزایی لە شارۆچکەی #کەلار#ی دەڤەری گەرمیان بەرێوەچوو.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند: سووریا یەک کێشەی ماوە ئەویش هێزەکانی سووریای دیموکراتە، دانوستاندن بژاردەیەکە لەگەڵ هەسەدە، ئەگەرنا بەهێز دەریاندەکەین.[3]
- لە پاش تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک لە شار و گوندەکانی هەرێمی #عەفرین# لە ڕۆژئاوای کوردستان، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئێستا دەستیانکردووە بە تاڵانکردنی دەخڵ و دانی خەڵکی ناوچەکە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31 ئایار لە بەغدا ئەنجامیدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەکانی عێراق ڕونکردنەوەی تەواوی لەبارەی ئەنجامی دەنگدان و گومانەکانی ساختەکاریی خستەڕوو و ڕایگەیاند ئەگەر دادگا بڕیار بدات، ئامادەین بەدەست 100%ی دەنگەکان بژمێرینەوە.[2]