ڕاگەیەندراوی #هەپەگە#:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدان:
چالاکییەکانی گەریلا لە سیدەکان و لێلیکان
29ی ئایار\8ی جۆزەردان کاتژمێر 17:45، هێزەکانمان (یەکینەکانی ژنی ئازاد - یەژ ا ستار) هێرشیان کردە سەر سەربازانی دوژمن لەسەر گردی لێلیکان-ی هەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان. لەم چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
30ی ئایار\9ی جۆزەردان لەنێوان کاتژمێر 12:30 - 17:30 هێزەکانمان (یەژا ستار) لە دژی داگیرکەرانی سەر گردی لێلیکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا 2 سەربازی دوژمن کوژران.
29ی ئایار\8ی جۆزەردان کاتژمێر 15، هێزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی ڕۆناهی لە هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەی دوژمن درا، بەڵام ڕوون نەبووەتەوە چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە فڕۆکەی جەنگی بۆمبارانی هەرێمەکەی کرد.
5 سەرباز لە بارزان کوژران
هێزەکانمان ڕۆژی 30ی ئایار\9ی جۆزەردان کاتژمێر 7:30، لە دژی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی تەپێ خوەدێ لە هەرێمی بارزان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا ئه و سەنگەرەی سەربازانی دوژمنی لێ بوو، بەتەواوی ڕووخێندرا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 5 سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی هەرێمەکەی کرد.
کامێرایەکی سیخووڕی خرایەخوارەوە
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15، لە مەیدانی جیلۆی بچووک لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کامێرایەکی چاودێریی ئاسمانییان بە ئامانج گرت و خستیانە خوارەوە.
لە شەمزینان 3 سەرباز کوژران
هێزەکانمان چاودێری یەکینەیەکی دوژمنیان کرد کە ماوەیەکە لە گردی کەلەبەکێی نێوان گوندەکانی کۆلا و دێمانێی ناوچەی شەمزینان جێگیر بووە. ڕۆژی 30ی ئایار\9ی جۆزەردان کاتژمێر 19 هێزەکانمان بە گورزی توند کە لە نزیکەوە له و یەکینەیەیان دا، 3 سەرباز کوژران.
چالاکی لەسەر ڕێگەی چەولیک - خارپێت
30ی ئایار\9ی جۆزەردان کاتژمێر 9:50، هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیرپیی سوپای تورکیای داگیرکەر، لە نزیک گوندی چەکەن لەسەر ڕێگەی چەولیک - خارپێت چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورز لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە درا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە هەمان ڕۆژ کاتژمێر 14 بەبێ ئەنجامی کۆتایی پێهات.
لە دێرسم 3 گەریلا شەهید بوون
21ی ئایار\31ی بانەمەڕ، دوژمن لە گردی شاهین و دەوروبەری لە دێرسم، بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری جۆری کۆبرا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوان کرد. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەران شەڕێکی سەخت ڕوویدا. شەڕ 2 ڕۆژ بەردەوام بوو و لە ئەنجامدا زۆر سەربازی دوژمن کوژران. هەر له و شەڕەدا 3 گەریلای ئێمە کە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون.
ناسنامەی شەهیدەکان وەهایە:
ناسناو: چیاگەر کۆچەر
ناو و پاشناو: محەمەد جایماک
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: بەدیئە - میکائیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: 21ی ئایاری 2018 - دێرسم
ناسناو: هەبوون فارقین
ناو و پاشناو: محەمەد شیرین بیلیر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ڕەیحان - ڕەجەب
کات و شوێنی شەهیدبوون: 21ی ئایاری 2018 - دێرسم
ناسناو: مەرڤان ئارژین
ناو و پاشناو: عەبدولعەزیز تەمیزسۆی
شوێنی لەدایکبوون: خارپێت
ناوی دایک و باوک: ئەمینە - جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: 21ی ئایاری 2018 - دێرسم[1]
#31-05-2018#