بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری
قامشلۆقامشلۆی ڕۆژاوای کوردستانە و لە ساڵی
1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی
1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد
محەمەد شێخۆمحەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گرووپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی ڕۆژاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و درووشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لەلایەن بوزق ژەنی ناوداری سووریا، محەمەد عەبدولکەریمەوە پێ بەخشراوە.
[1]
ڕۆژی
26-02-202026-02-2020 بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوایی کرد.