ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی دوێنێی گەریلا لە سنووری باشووری کوردستان و باکووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان و جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان گورزی توند لە سوپای تورکیای داگیرکەر دراوە و لایەنی کەم 9 سەرباز کوژراون.
دەقی ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 31ی ئایار\10ی جۆزەردان لە جۆلەمێرگ و باشووری کوردستان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدان. زانیاری ورد دەربارەی چالاکییەکان:
لە دەوروبەری دۆڵی عەلی درێژ-ی هەرێمی برادۆست لە دەڤەری سیدەکانی باشووری کوردستان، هێزەکانمان چاودێری یەکینه نهێنییەکانی دوژمنیان کرد کە لەسەر چەند گردێک دەگەڕان. لە دوای ماوەیەکی درێژ چاودێریکردن، هێزەکانمان کاتژمێر 8:30 لە گردێکی نزیک دۆڵی عەلی درێژ هێرشیان کردنەسەر. لە 2 قۆڵەوە و لەنزیکەوە لە یەکینەکەی دوژمن درا، لە ئەنجامدا 5 سەربازی دوژمن کوژران.
هێزەکانمان لەوێ چوونە سەر تەرمی سەربازەکان و 2 چەکی جۆری HK-33، چەکێکی جۆری BKC (بی کەی سی)، دووربینێک، جیهازێکی دیاریکردنی ئامانج و زۆر کەلوپەلی دیکەی سەربازییان لەسەر سەربازە کوژراوەکان هەڵگرتەوە. هەروەها هێزەکانمان دەستڕێژیی گولەیان لە سەربازانی دۆڵی عەلی درێژ کرد. ژمارەی ئه و سەربازانەی لەم چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون، ڕوون نەبوویەوە. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە پشتیوانی کۆپتەری جەنگیی جۆری کۆبرا، بە کۆپتەری سکۆرسکی تەرمی سەربازەکان و سەربازە بریندارەکانی لە هەرێمەکە هەڵگرتەوە.
هێزەکانمان کاتژمێر 8:30 لە دژی داگیرکەرانی سەر گردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توندیان لە سەنگەرەکانی دوژمن دا و سەربازێک کوژرا.
کاتژمێر 12:30، هێزەکانمان لە دژی سەربازانی داگیرکەر لەسەر گردی بایراک-ی هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.
هێزەکانمان کاتژمێر 5 له گردێکی نزیک گوندی بێزەنۆ-ی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ، چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی دوژمن ئەنجامدا. لە 3 قۆڵەوە گورزیان لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن دا و لە ئەنجامدا سەنگەرێک و 2 چادر تێکدران. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 2 سەربازی دوژمن کوژراون.[1]
#01-06-2018#