دواڕۆژ، #عیسا عەبدولقەهار#
گێچەڵی سێکسی و چەند جۆرێکی تری توندوتیژی بەرامبەر ئەو ئافرەتە بیانییانە دەکرێت، کە لە شارەکانی هەرێم کاردەکەن، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت زیاتر لە 75 ئافرەتی بیانی نێردراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان، زیاتر لە 20 ئافرەتی بیانی تووشی گێچەڵی سێکسی و لێدان و هەڕەشەو جۆرەکانی تری توندوتیژی بوونەتەوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەکیان نێردراونەتەوە وڵاتی خۆیان.
کوردە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بۆ دواڕۆژ، وتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ئافرەتانەی تووشی گێچەڵ و جۆرەکانی توندوتیژی دەبنەوە، هۆبەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ_مان دامەزراندووەو لەو هۆبەیە سەرجەم ئەو سکاڵایانە وەردەگیرێن کە لەلایەن ئافرەتانەوە تۆماردەکرێت.
وتیشی بەهۆی کێشەی ئافرەتانی بیانی لەهەرێم، چەند جۆرێکی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی بیانی لە ماڵان کراوەو بەشێکی تریشیان کاتێک هاتوونەتە هەرێم خۆیان کێشەیان هەبووە، بۆیە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 75 ئافرەتی بیانی نێردراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان.[1]
#03-06-2018#