بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە دهۆک ئاشکرایدەکات، نزیکەی 100 هەزار ئێزدی پاش ئه و کارەساتەی بە دەستی #داعش# بەسەریاندا هاتووە، عێراقییان جێهێشتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەیدان شێخ کالۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە دهۆک بە ئاژانسی سپویتنیکی ڕوسی ڕاگەیاندووە، نزیکەی 90 بۆ 100 هەزار لە نەوەکانی پێکهاتەی ئێزدی عێراقییان بەجێهێشتووە بەره و ئەوروپا و دەوڵەتانی دیکەی جیهان.
کالۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه و ئێزدییانە پاشئه و کارەساتانەی کە لە سەرەتای 2014 بەهۆی داعشەوە بەسەریاندا هاتووە، لە دەرەوە عێراق داوای مافی پەنابەری مرۆییان کردووە.
سەبارەت بە ژمارەی ئێزدییە ئاوارەکان، کالۆ ئەوەیخستووەتەڕوو، نزیکەی 400 هەزار ئێزدی ئاوارەی قەزا و ناحیە و گوندەکانی سەر بە شەنگال بوون.
لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ ناوچە و ماڵەکانی خۆیان لە ناحییەی سنونی سەر بە شەنگال (خۆرئاوای موسڵ، سەنتەری نەینەوا، باکوری عێراق)، ئه و بەڕێوبەرەی کاروباری ئێزدییەکان دەڵێت ئاوارەکان هەموویان نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، تاوەکو ئێستا ڕێژەیەکی کەم گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان کە ڕێژەی 10% تێناپەڕێنێت.
کالۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە، ژمارەی ڕزگاربووەکاکان لە ژنان و پیاوان و منداڵ لە دەستی داعش گەیشتووتە زیاتر لە 3270 کەس.
وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین[1]
#03-06-2018#