$باکووری کوردستان$
- ئاژانسی ئیخلاسی تورکی بڵاوی کردەوە، دوێنێ لە چیای (باسیان) لە هەرێمی کوردستانەوە بە موشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە شارۆچکەی #شەمزینان# و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاتژمێر 11ی شەو، بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە گوللە تۆپە بەجێماوەکان لە گوندی شێخ سڵە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کوژران و برینداربوونی 6 ئەندامی بنەماڵەیەکی لێ کەوتەوە.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی ڕەحمان قوربانی کوڕی ڕەمەزان خەڵکی شاری نەڵۆس سەر بە شاری #شنۆ# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بە شێوەیەکی گوماناوی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا گیانی لەدەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- کونسوڵی ئێران لەبارەی دروستبوونی گرفتی ئاو لە #پشدەر# و #قەڵادزێ# ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێ، ئاوی ڕووباری #زێی بچووک# نەگیراوەتەوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش لە ئاوی خواردنەوە پارێزراو دەبێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، کونسوڵ بەڵێنی داوە گرفتی ئاو دروست نەبێت.[2]
- دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دوا مۆڵەتی داوەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دانیشتنی تایبەتی به و دۆسیەیەش دواخست.[1]
- یەکەم کاروانی نەوتی #کەرکووک# ڕادەستی ئێران کرا.[1]
- شاندێکی چوار حیزبە ناڕازییەکە (#بزووتنەوەی گۆڕان#، #هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری#، #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# و #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#) بە سەرۆکایەتیی #بەرهەم ساڵح# بەمەبەستی بەدواداچوونکردن لەبارەی ساختەکاری هەڵبژاردن و دەنگە دزراوەکانیان لە بەغدان.[2]
- لە ڕۆژانی ڕابردوو، فۆرمی خۆراکی 371 خێزانی عەرەب لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ پارێزگای کەرکووک گوازراونەتەوە.[2]
- شەوی ڕابردوو لە گردی کەڤۆرکەی هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان له و شوێنەی کە هێزەکانی تورکیای داگیرکەری لێن، تەقینەوەیەک ڕوویدا. ڕاگەیەندرا کە لە تەقینەوەکەدا سەربازێک کوژراوە و زۆر سەربازیش بریندار بوون.[3]
- وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە ڕایدەگەیەنێت، لە سنوری هەردوو شارۆچکەی میقدادییە و ناحیەی #جەلەولا# 12 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکیان چەکداری #داعش#ن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕزگارکردنی شارۆچکەی دشیشا و پاراستنی سنووری سووریا و عێراقی ڕاگەیاند.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک مووشەکێک لە تاران بگرێت، ئەوان بە 10 مووشەک وەڵامی دەدەنەوە. ڕاشیگەیاند، دەبێت ئاژانسی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بە خێرایی دەست بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات.[2]