- 17-08-2018
- 16-08-2018
- 15-08-2018
- 14-08-2018
- 13-08-2018
- 12-08-2018
- 11-08-2018
- 10-08-2018
- 09-08-2018
- 08-08-2018
- 07-08-2018
- 06-08-2018
- 05-08-2018
- 04-08-2018
- 03-08-2018
- 02-08-2018
- 01-08-2018
- 31-07-2018
- 30-07-2018
- 29-07-2018
- 28-07-2018
- 27-07-2018
- 26-07-2018
- 25-07-2018
- 24-07-2018
- 23-07-2018
- 22-07-2018
- 21-07-2018
- 20-07-2018
- 19-07-2018
18-08-2018
- 19-08-2018
- 20-08-2018
- 21-08-2018
- 22-08-2018
- 23-08-2018
- 24-08-2018
- 25-08-2018
- 26-08-2018
- 27-08-2018
- 28-08-2018
- 29-08-2018
- 30-08-2018
- 31-08-2018
- 01-09-2018
- 02-09-2018
- 03-09-2018
- 04-09-2018
- 05-09-2018
- 06-09-2018
- 07-09-2018
- 08-09-2018
- 09-09-2018
- 10-09-2018
- 11-09-2018
- 12-09-2018
- 13-09-2018
- 14-09-2018
- 15-09-2018
- 16-09-2018
- 17-09-2018
باکووری کوردستان
- بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی والی
شڕناخشڕناخ هەرێمی فەراشین-ی ئیلکێ، هەرێمی مەزرا وگونەیاکا وهەرێمی سێگرکێ-ی قیلبانێ بەگشتی 66 هەرێم، وەک هەرێمی پاراستنی تایبەت دیاری کراوە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تێدا ڕاگەیەنراوە.
[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 05:30 خولەک هەتاکۆ کاتژمێر 7 هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا چیای سینجیک-یان لە
دەرسیمدەرسیم بۆردومان کردووە. دوای بۆردومانەکە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەروە یەکینەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکە جێگیر بووە ودەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە.[2]
- سەربازەکانی سوپای تورک لە گوندی پاکونیی سەربە چەولگ هێرشیان کردە سەر گڵکۆی گەریلای
هەپەگەهەپەگە و کێلەکەیان شکاندن.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەدئەمین قازی خەڵکی گوندی گوندەوێڵە سەر بە شاری
شنۆشنۆ لە لایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- تەرمی زەکی شەنگالی بەخاکدەسپێردرێت.
[1]
- بە بەشداریی هەزاران کەس لە هاووڵاتییان، مەراسیمێکی بە شکۆ بۆ بەخاکسپاردنی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئێزدییەکانی شەنگال و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە زەکی شەنگالی، کە بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە لە 15ی تەباخدا شەهید بوو بوو، لە مەزارگەی شەهید دڵگەش و بەرخۆدان، مەراسیمێکی بەشکۆ بەڕێوەدەچێت. تەرمی مام زەکی شەنگالی لەسەر شان برایە مەزارگەکە و لە مەزراگەکە مەراسیمێکی سەربازیی بۆ ئەنجامدرا.[2]
- خانەوادەی مام زەکی شەنگالی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی مام زەکیدا گەیشتنە شەنگال.[5]
- سەرلەباینی ئەمڕۆ لقی
سلێمانیسلێمانیی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزدییەکان (پادێ - PADÊ) لە گردی عەلی ناجی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی پرسەی بۆ شەهید مام زەکی شەنگالی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئەنجوومەنی گەلی ئیزدی دانا. ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەی بوو. پرسەکە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[2]
- لە
پێنجوێنپێنجوێن کۆنفڕانسێک بۆ
موفتی پێنجوێنیموفتی پێنجوێنیی شاعیر بەڕێوەدەچێت، کۆنفڕانسەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.[1]
- گوتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێ لەگەڵ پارتی، ڕەشنووسێکی 27 خاڵییان ئامادە کردووە. دەشڵێت چوار لایەنەکەی دیکە دەتوانن خاڵی دیکە بۆ ڕەشنووسەکە زیاد بکەن.
[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای
قەندیلقەندیل-یان بۆردومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری تێبەربوو.[2]
- دژی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و شەهیدکردنی زەکی شەنگالی، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادیی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە، ئەو هێرشەیان بە زەنگێکی مەترسیدار بۆ سەر تەواوی خاکی باشوری کوردستان و بەتایبەتیش کەرکووک ناوبرد.[5]
- بە بۆنەی تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر ناساندنی وەک(هاوناز ئەحمەد) یەکێک لە منداڵە دۆزراوەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە و دواجار دروست نەبوونی ناوەکەی، سەر لە ئێواەی ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی کەسوکاری منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و بەرپرسانی حکومی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە مەراسیمێکی تایبەتدا هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ مریەم هەڵەبجەیی سازکرا کە ئێستا ناوی خۆی ناوە (ژیان کامەران).
[4]
- زەردەشتییانی کوردستان، جەژنی پەیمانیان لە ئەشکەوتی مێژووی قزقاپان پیرۆزکرد.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی ئاکپارتی بەڕێوەدەچێت و جگە لە
هەدەپەهەدەپە سەرجەم پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بە فەرمی بانگهێشتکراون. پارتی تەنیا حیزبی باشووری کوردستان بوو کە بۆ کۆنگرەی ئاکپارتی بانگهێشتکرابوو.[3]
- لە شەشەمین کۆنگرەی ئاکپارتیدا لە کۆی 50 ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردن تەنیا 21 ئەندام لە پۆستەکانیاندا مانەوە و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی ئاکپارتی لە ئەنجوومەنەک دوورخرانەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان