تاوی مەيدان و قسەی بەر ئاگردان يەک نيە
مەيدان گورج وگۆڵی و خورت و چوست و چالاک و چاپوک و شۆڕەسواری پێويستە نەوەک ڕەوانبێژی و قسەزانی و گفتوگۆی شيرين و لێزانانە، زۆر بۆرە پياو هەنە لە کۆر و کۆبونەوە و ديوەخانان درک بە جوانمەردی و جوامێری و لێوەشاوەييان ناکرێت کەچی لەمەيدان و ڕووبەڕوو بوونەوەدا قارەمان و ڕۆستەم و بەجەرگ و جەسور و شێری مەيدان دەرچووە، زۆر قسەزان و زمان لوس و باريک و کوسکێش هەبوون لەبەر ئاگردان و لە شێنەيی خۆيان بەشێر ئاسايی و قارەمانی داستانان داوەتە قەڵەم و لە ڕووبەڕووبونەدا ڕيوەڵە و بودەڵە دەرچوون بۆيە لە دەربڕی کوردەواريدا ووتراوە(تاوی مەيدان و قسەی بەر ئاگردان يەک نيە)