ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە باشوور و باکووری کوردستان، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە گەریلاکان زنجیرەیەک گورزی کاریگەریان لە سوپای تورکیا داوە و بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژراون.
چالاکییەکان لە هەرێمی بارزان
دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە هەرێمی بارزان، هەپەگە ڕایگەیاند: هێزەکانمان (یەکینەکانی ژنی ئازاد - یەژا ستار) ڕۆژی 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان کاتژمێر 07:40 لە دژی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە لە ناوچەی تەپێ خوەدێی هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان بوو، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا. هەمان ڕۆژ، هێزەکانی یەژا ستار کاتژمێر 19:30 لە تەپێ خوەدێ جارێکی دیکە لە داگیرکەرانیان دا. لەم چالاکییەشدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
لە گەڤەر چالاکی
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا دەستنیشانکراوە کە لە دژی سوپای تورکیا لە گەڤەر چالاکی ئەنجامدراوە و زۆر سەربازی تورکیا کوژراون، بەڵام ژمارەکەیان ڕوون نەبووەتەوە.
(4ی حوزەیران\14ی جۆزەردان کاتژمێر 4:15، هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر داگیرکەرانی گردی شەهید غەفوور لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ. لەم چالاکییەدا گورزی توند لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەوەی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.)
لە چەلێ 2 سەرباز کوژران و سەنگەرێک تێکدرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، هەمان ڕۆژ کاتژمێر 9 هێزەکانی یەژا ستار هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی داگیرکەر لەسەر گردی کۆردینە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ.
(کاتژمێر 9، هێزەکانی یەژا ستار لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا گورزی توند لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، سەنگەرێکیش کە چەکی قورسی A4ی لەسەر بوو، ڕووخێندرا و 2 سەرباز کوژران.)
لە وان گورزی توند لە کۆپتەرێکی سکۆرسکی درا
هەپەگە ڕایگەیاند: (لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، 1ی حوزەیران\10ی جۆزەردان کاتژمێر 11:30 کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کاتێک لە سەربازگەی تنگێ لە هەرێمی کاتۆ خەلیلا-ی ناوچەی شاخێی وان دەفڕی، لە لایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. گورزی توند لە کۆپتەرە سکۆرسکییەکە درا و ناچارکرا لە هەرێمەکە دوورکەوێتەوە. لە دوای چالاکییەکە، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.)
4 سەرباز لە دۆڵی شاخێ کوژران
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: (ڕۆژی 2ی حوزەیران کاتژمێر 15، لە دژی یەکینەیەکی سەربازی کە لە ناوچەی دۆڵی شاخێ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، چالاکییەک ئەنجامدرا. لە شوێنێکی نزیکەوە گورزی توند لە یەکینەکەی دوژمن درا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 4 سەرباز کوژراون. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە پشتگیریی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان، بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تەرمی سەربازەکان و سەربازە بریندارەکانی لە هەرێمەکە گواستەوە. داگیرکەران هەمان ڕۆژ ئۆپەراسیۆنیان بەرفرەوان کرد و 4ی حوزەیران بەبێ ئەنجام کشانەوە.)
لە تاتوان 3 سەرباز کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگه ڕایگەیاند، لە ناوچەی تاتوانی بەدلیس یەکینەیەکی داگیرکەران بووەتە ئامانجی چالاکییەکی گەریلا.
(4ی حوزەیران\14ی جۆزەردان هێزەکانمان لە کوێستانی هۆپێی ناوچەی تاتوانی بەدلیس چاودێریی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەریان کرد. دوای ماوەیەک، هەمان ڕۆژ کاتژمێر 13 لە دژی یەکینەکە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا 3 سەربازی دوژمن کوژران.)[1]
#05-06-2018#